حكومەتی عێراق مووچەی 26 هەزار كەس دەبڕێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی عێراق مووچەی 26 هەزار كەس دەبڕێت

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بڕیاریدا مووچەی 26 هەزار كەس ببڕێت كە زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا عادل روكابی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق، رایگەیاند: لەمیانەی پرۆسەی وردبینیكردن بۆ ناوی سوودمەندبوانی تۆڕی كۆمەڵایەتی، دەركەوتووە 26 هەزار كەس لەشوێنی دیكەشەوە مووچەیان هەیە، بۆیە بڕیاردرا مووچەی ئەو كەسانە ببڕدرێت، چونكە ناكرێت فەرمانبەر یاخود خانەنشین، مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتیش وەربگرێت.

وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی وردبینیكردن لە ناوی سوودمەندبووانی تۆڕی كۆمەڵایەتی بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگەكانی دیكەی دەوڵەت، بەردەوام دەبێت بۆ كۆتایی هێنان بە دیاردەی دوو مووچەیی.

بەگوێرەی زانیاریەكان كۆی ئەو پارەیەی بەهۆی بڕینی مووچەكانەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە، نزیكەی 16 ملیار دینار دەبێت.

هه‌واڵی گرنگ