وەزارەتی تەندروستیی ئاماری نوێی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 68 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ چوارشەممە 20-1-2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 270 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام 68 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە ، هەروەها 995 کەسیش چاکبوونەتەوە".
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 105 هەزار و 339 کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 89 هەزار و 704 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و 448 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.