بۆ چارەی كەم خوێنی ئەمانە بخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ چارەی كەم خوێنی ئەمانە بخۆن

 

 

سەرئێشە زۆر هۆكاری جیاوازی هەیە كە هەندێكیان هۆكاری باوو زانراون و هەندێك جاریش هۆكارەكەی نادیارەو ناتوانرێت چارەسەرێكی ئاسانی بۆ بكرێت، بەڵام لە دیارترین هۆكارەكانی سەرئیشە كەم خوێنیە.

كێشەی كەمی خوێن تووشی ئەو كەسانە دەبێت كە ژمارەی پێویستیان نیە لە خرۆكە سورەكان كە ئۆكسجین دەگوازنەوە بۆ خانە.

وە لە نیشانەكانی كەمخوێنی، هەستكردنە بە ماندویەتی و بێهێزی و ئازاری جومگەكان و خێرابوونی لێدانەكانی دڵ، بەڵام ئایا سەر ئێشە یەكێكە لە نیشانەكانی كەم خوێنی ؟

پێگەی زانستی (Verywell Health) ئاشكرایكرد، كە ئەو كەسانەی كێشەی كەم خوێنیان هەیە زۆرینەی كاتەكان هەست بەسەر ئێشە دەكەن، بەهۆی ئەوەی خرۆكەی سوری تەواویان نیە بۆ گواستنەوەی ئۆكسجینی پێویست بۆ مێشك.

ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی پەستانێك لەسەر شادەماری سەرو دەبێتە هۆی سەر ئێشە، هەروەها لە توێژینەوەیەكدا كە لە ساڵی (2019) بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە كراوە كە پەیوەندییەكی بەهێزەیە لە نێوان كەم خوێنی و كەمی ئاسن و شەقیقە بەتایبەت لە ژناندا.

لە لێكۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە كۆمەڵێك خواردنی بەسوود هەیە بۆ بەرەنگار بوونەوەی كەمخوێنی لەوانە سپێناخ و جەرجیرو كەلەرم و برۆكلی و بیبەرو كەرەوز.

جگە لەمانەش فاسۆلیاو پاقلەمەنیەكان سەرچاوەیەكی باشی ماددەی ئاسنن بۆ لەش كە پێویستە بە بەردەوامی بخورێن لەگەڵ بەرهەمەكانی وەك و نۆك و فاسۆلیای سورو بەزالیا.

(موحەمەد لادێ - هە‌ولێر)

 

هه‌واڵی گرنگ