جۆ بایدن بڕیارنامەی سنوورداركردنی گەشتكردنی بۆ ئەمریكا واژۆكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جۆ بایدن بڕیارنامەی سنوورداركردنی گەشتكردنی بۆ ئەمریكا واژۆكرد

 

سەرۆكی ئەمریكا ئەو بڕیارنامەیەی واژۆ كرد كە هاوڵاتیانی چەند وڵاتێك قەدەغەی گەشتكردن دەیانگرێتەوە كە ئەو كەسانە دەیانەوێت سەردانی ئەمریكا بكەن.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بەواژۆكردنی بڕیارنامەیەك ئەو بڕیارنامەیەی هەڵوەشاندەوە كەپێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، واژۆی لەسەر كردبوو كەتایبەت بوو بەهەڵگرتنی قەدەغەی گەشتكردن لەسەر ئەو وڵاتانە لەرۆژی 26ی كانوونی دووەم بەدواوە وئەفریقای باشووریشی بۆ لیستی وڵاتەكان زیادكرد.

لەو بڕیارنامەیەدا كەبایدن واژووی كردووە ئاماژەی بەوەكراوە: بەلەبەرچاوگرتنی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێیەكان ونەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناوەندی كۆنترۆڵكردن و رێگرتن لەنەخۆشییەكان، دووبارە وردبینی بۆ سیاسەتەكانی گەشتی نێودەوڵەتی كردووە، دوای وردبینییەكان لەدۆخی تەندروستی وڵاتانی ناوچەی شنگن، بەریتانیا، ئێرلەندا، بەڕازیل وئەفریقای باشوور، بڕیارماندا بەجێبەجێكردنی‌ سنوورداركردنی گەشتی ئەو كەسانەی لەو وڵاتانەوە دێنە ئەمریكا.

بەوپێیە، ئەو كەسانەی كەهاووڵاتی ئەمریكی نیین ولەو وڵاتانەوە كەلەبڕیارنامەكەدا ئاماژەیان پێكراوە، یان لە 14 رۆژی رابردوودا لەو وڵاتانە بوون وبۆ ئەمریكا گەشت دەكەن، رێگەیان پێنادرێت بچنە ئەمریكا.

 

هه‌واڵی گرنگ