دانیمارك كۆتایی بە داوانامەی مافی پەنابەرێتی دەهێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دانیمارك كۆتایی بە داوانامەی مافی پەنابەرێتی دەهێنێت

بەپێی دوایین زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، ساڵی ڕابردوو دانیمارك نزمترین ڕێژەی كۆچبەرانی هەبووە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە، كە تەنها ١٥٤٧ داوانامە پێشكەش كراوە.

مێت فرێدریكسن سەرۆك وەزیرانی دانیمارك بە پەرلەمانی ڕاگەیاند: چیتر نایەوێت پەنابەر ڕوو لە وڵاتەكەیان بكات و ئێمە بەڵێنی ئەوە نادەین كە هیچ پەنابەرێك نەیەتە وڵاتەكەمانەوە، بەڵام دەتوانین ئەو ئامانجە بۆخۆمان دیاری بكەین هەر وەك چۆن بەر لە هەڵبژاردنەكان كردمان

هەروەها ووتیشی: ئێمە پێویستمان بە سیستەمێكی نوێی داوانامەی مافی پەنابەرێتیە و هەموو هەوڵێك دەدەین لە پێناو پێشكەش كردنی ئەم سیستەمە.

ساڵی ڕابردوو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕێژەی داوانامەی مافی پەنابەرێتی لەو وڵاتە كەمی كردووە و ڕێژەكەش لە ٪١٠ كەمتر بووەتەوە لە ئاست ساڵی ٢٠١٥ كە ٢١٣١٦ داوانامە بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ