وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 67 حاله‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه .
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 26 ی كانونی دووه‌می 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێرى ڕابردوودا 67 توش بووى نوێ له‌هه‌رێمى كوردستان تۆماركراوه‌و 2هاووڵاتى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، زۆرترین تووش بوو له پارێزگاى دهۆك بوه كه 43 توش بوه‌و له سلێمانى 18 تووش بوو له هه‌ولێر 4 توشش بوو له گه‌رمیان دوو تووش بووى نوێ تۆماركراوه.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تاوه‌كو ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان 105هه‌زارو 769كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 3 هه‌زارو 495 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.