شەوی ڕابردوو بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شۆڕش لەشاری سلێمانی گڕیگرت و دوای كەوتنەوەی ئاگرەكەش نەخۆشەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.
پەیامنێری كوردیو لە سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: شەوی ڕابردوو بەشی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی شۆڕش گڕیگرت، بەڵام لەلایەن تیمە تەندروستییەكانەوە سەرجەم نەخۆشەكان پارێزراون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە تیمەكانی بەرگری شارستانی و فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە.