سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بڵاوبوونەوەی هەندێك لێدوان بەناوی ئەوەوە رەتدەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: بەم نزیكانە ھیچ لێدوان و قسەیەكمان نەبووە بۆ ھیچ میدیایەك.

د.هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ھەندێ لێدوان بەناوی ئێمەوە لە ھەردوو سایتی (درەو) لەگەڵ (ستانداردكورد) بڵاوكراوەتەوە، ھەمو لایەك ئاگاداردەكەینەوە كە ئێمە بەم نزیكانە ھیچ لێدوان و قسەیەكمان نەبووە بۆ ھیچ میدیایەك.

ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەوەی بڵاوكراوەتەوە قسەولێدوانی كۆنە و زیاتر لە ساڵ ونیوێكی بەسەر دا چووەو ھیچ ھۆكاروپاساوێك بۆ دوبارە بڵاوكردنەوەی لە ئێستا دا لە ئارادا نیە.

 

هه‌واڵی گرنگ