بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە نۆ هاوڵاتی برینداربون و برینی ژمارەیەكیشیان سەختە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە بڵاویكردەوە: رووداوێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كۆرۆلادا روویدا و بەهۆیەوە نۆ هاوڵاتی برینداربون.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە ژمارەیەكیان لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی هەولێر كران.