لەچاكسازییەكانی هەرێمدا، ژوورێكی هەشت كەسی ٢٨ سزادراوی تێدایە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەچاكسازییەكانی هەرێمدا، ژوورێكی هەشت كەسی ٢٨ سزادراوی تێدایە

لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستاندا لە ژوورێكی هەشت كەسیدا ٢٨ سزادراوی تێدایەو ئەوەش پێچەوانەی یاسایە.


لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆخی زیندانییەكانی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان بە میوانداری بەڕێوەبەری سەرجەم چاكسازییەكانی گەوران و ژنان و نەوجەوانان لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەو دواتر لیژنەكە ڕایگەیاند: گەیشتینە ئەو ئەنجامەی كە كەموكوڕییەكی زۆر لەرووی ستاف و دارایی و تەندروستی لەبەشێكی هەرە زۆری چاكسازییەكاندا هەیە بۆیە بڕیرامانداوە بەدواداچوون بۆ چارەسەری ئەو كێشە و كەموكوڕیانە بكەین.

ئەوەشی خستەڕوو: كێشەیەكی دیكە ئەوەیە، كێشەی بەشێكی زۆری سزادراوان لە دادگاكاندا دوادەكەوێت بۆیە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دادەنیشین بۆئەوەی كیشەی هەر یەكێك لە سزادراوان لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا بەپێی یاسا كاری لەسەربكرێت.

 

لەسەر هەمان پرس، ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان سەربە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، رایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان پێنج هەزار و ١١٥ سزادراو هەیە، ئەو ژمارەیە لەبەرامبەر ئەو بینایانەدا كە بۆ چاكسازییەكان هەمانە زۆر زیاترە، سێ بینای چاكسازی گەورانمان هەیە كە دەكرێت لە هەر یەكێكیان ٨٠٠ تاوەكو ٩٠٠ كەسی تێدابێت بەڵام لەو ژمارەیە زۆر زیاتریان تێدایە، لە بەشێكی زۆر لە چاكسازییەكان لە ژوورێكدا پێویستە هەشت كەسی تێدابێت ٢٨ كەسی تێدایە، دەبێت چارەسەری ئەوە بكرێت بەشێوەیەك كە هەم رەچاوی یاسا بكرێت هەم رەچاوی دۆخی ئەمنی هەرێمی كوردستان بكرێت، چاوەڕوانی ئەوەین كە بتوانین لە داهاتوودا رێگە چارەیەك بدۆزینەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ