له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ رێككه‌وتنامه‌ی ئەتۆمی، وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران هۆشداری ده‌داته ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ندام له رێكه‌وتنه‌كه، ده‌ڵێت: ئه‌وه‌نده كات نه‌ماوه‌و په‌نجه‌ره‌ی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌میشه كراوه نابێ.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتۆی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی،
عه‌لی روبه‌یعی وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند: ئیداره‌ی بایدن سه‌رۆكی نوێی ئه‌مەریكا ئه‌وه‌نده كاتی له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه، په‌نچه‌ره‌ی هه‌لی هاتنه ناو رێككه‌وتنی ئەتۆمی بۆ هه‌میشه كراوه نابێت.
وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران وتیشی: ئه‌مه قسەیە ته‌نیا بۆ ئه‌مەریكا نییە، به‌ڵكو بۆ وڵاتانی ئه‌وروپییه‌كانی ئه‌ندام لە رێككهوتنهكەیە، بۆ ئەوەی پابه‌ندبوونیان به‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكه‌ن.
عه‌لی روبه‌یعی جەختیشیكردەوە، هیوادارین پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه ئاڵۆزتر بێت، ئیداره‌ی ئه‌مەریكا هه‌نگاوی پراكتیكی بھاوێژێت و بڕیاری پراكتیكی بدات، بۆ ئەوەی نیازپاكی خۆی رابگه‌یه‌نێت.