پەرلەمانتارێك: خەرجكردنی پشكی هەرێم تەنها پێویستی بەواژۆی وەزیری دارایی دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانتارێك: خەرجكردنی پشكی هەرێم تەنها پێویستی بەواژۆی وەزیری دارایی دەبێت


ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: برگەیەك جێگیركرا كە خەرجكردنی پشكی هەرێمی كوردستان تەنها پێویستی بە واژۆی وەزیری دارایی بێت.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: دوێنێ كۆبونەوەی ژمارە ۳۲ مان دەربارەی رەشنوسی یاسای موازەنەی ۲٠۲۱ وەك لیژنەی دارایی ئەنجامدا و بە گریمانەی زۆر هەفتەی داهاتو یاسای موازەنە ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان و پەسەندكردن لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: یەكێك لەو هەموارانە لە ناو رەشنوسەكەدا دوای گفتوگۆیەكی زۆر جێگیرمانكرد ئەوەیە كە بۆ موازەنەی ساڵی ۲٠۲۱ سەرفكردنی پشكی هەرێم تەنها بە واژۆی وەزیری دارایی بێت، ساڵانی رابردوو دو واژۆی پێویست بوو، وەزیری دارایی و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و هەر هەموارێك تا لەناو پەرلەماندا دەنگی لەسەر نەدرێ یەكلابوە نیە و گریمانەی گۆڕانكاری لەسەرە.

 

هه‌واڵی گرنگ