سهبارهت به دهستپێكردنهوهی گهشتی عومره، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان روونكردنهوه دهدات و داوا له هاوڵاتیان دهكات جارێ پاره به هیچ كۆمپانیایهك نهدهن.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێم راگەیاند: وڵاتی سعودییە بە مەرج و رێککاری نوێ گەشتەکانی عومرەی بۆ وڵاتان دەستپێکردۆتەوە، بە ئامانجی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا چەندین رێککاری توند گیراونەتەبەر، لەوانەش کەرەنتینکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ ماوەی سێ رۆژ.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ باس وتیشی: ئێمە بڕیارەکەمان بەدەست گەیشتووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سعودییە، بەڵام بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکان تەنیا لە دەسەڵاتی لێژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنادایە، ئەگەر بارودۆخەکە لەباربێ بە رەچاوکردنی رێککارەکان گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە، ئێمە ئامادەین تەنیا چاوەڕێی بڕیارەکەین.
نەبەز ئیسماعیل دهڵێت: داوا لە هاوڵاتیان دەکەم، تا بڕیارەکە دەرنەچێ جارێ پارە بە هیچ کەس و کۆمپانیایەک نەدەن.