وەزیری تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات

كوردیو

تەندروستی عێراق هۆشداری لەبارەی دوبارە بەرزبوونەوەی رێژی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات و هۆكارەكەشی بۆ وازهێنانی هاوڵاتییان لە رێكارە تەندروستییەكان دەگەڕێنێتەوە.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" ئێستاش هۆشداری دەدەین لەوەی ئەگەری زیادبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان لە ئارادایە، چونكە هاووڵاتییان ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستنیان پشتگوێ خستووە". 

ئاماژەی بەوەشدا،" حكومەتی كاتیی عێراق بە وردی مامەڵە لەگەڵ پەتای كۆرۆنا دەكات و سوورە لەسەر ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستن".

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا لە سەرتاسەری عێراقدا 615 هەزار و 380 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 584 هەزار و 752 كەس چاكبوونەتەوە كە دەكاتە رێژەی 95%.

هاوكات، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 13 هەزار و 10 كەس لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ