كەم خوێنی بەهۆی كەمی ماددەی ئاسنەوە، زانیاری گرنگ بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەم خوێنی بەهۆی كەمی ماددەی ئاسنەوە، زانیاری گرنگ بزانە

ماددەی ئاسن لەخوێندا لەگەڵ هیمۆگڵۆبین یەكدەگرێت و هیزی هەڵگرتنی ئۆكسجینی پێدەدات.
نیشانەكانی كەم خوێنی بەهۆی كەمی ماددەی ئاسنەوەوە:
۱-ڕەنگی منداڵەكە كاڵ ئەبێتەوە .
۲-منداڵەكە بێ تاقەت و كڕوزانەوەی زۆر ئەبێت.
۳-دڵی پەلە پەل ئەكات واتە خێراتر ئەبێت لە ئاسایی.
٤-كاریگەری لەسەر زیرەكی منداڵەكە ئەبێت.
٥-بێزوو (خواردنی ئەو شتانەی كەخواردن نین بۆ نمونە سەهۆڵ ؛گڵ و قور ؛ كاغەز)
كام منداڵانە چاوەڕوانكراون كە تووشی كەمی ماددەی ئاسن ببن :
ا-ئەو منداڵانەی كە بە ناكامی لەدایك ئەبن(واتە پێش كاتی پێگەیشتن یان كاتی خۆیان تەواو بكەن).
ب-خواردنی شیری مانگا بەفرێشی یان بە دەبە پێش تەمەنی ۱ ساڵی بە تایبەتی ئەگەر خواردنی سەرەكی بێت.
ج-منداڵێك كە شیری دایكی بخوات و ئەگەر لەدوای ٦ مانگیەوە خواردن نەدرێت بە منداڵەكە ( لە پۆستێكی پێشووترماندا باسی ئەو خواردنانەمان كردوە كە بۆ تەمەنی ٦ مانگی گونجاوە)، بەتایبەتی ئە خواردنانە یان سیریلاك كە ماددەی ئاسنیان تێدا زۆرە.
د-ئەگەر منداڵێك شیری قووتو بخوات و شیرەكە ماددەی ئاسنی تێدا نەبێت.
ها- منداڵی تەمەن ۱ ساڵ بۆ ٥ ساڵ ئەگەر زیاتر لە ۲٤ ڕەقەم واتە ۷۲۰ مللی لیتر شیری مانگا یان شیری بزن بخواتەوە.
باشترە هەموو منداڵێك لە تەمەنی ۱ ساڵیدا شیكاری تاقیگەیی بۆ كەمی ماددەی ئاسن بۆ بكرێت، ئەگەر منداڵەكە لەو گروپەی سەرەوە بوو كە زیاتر پێشبینی كراون بۆ تووشبون كەواتە ئەبێ پێش ئەو تەمەنە ئەو شیكاری تاقیگەییان بۆ بكرێت.
چارەسەر : ماددەی ئاسنە بە شێوەی شرووب بۆ ماوەی ۳ مانگ ، بری رۆژانەی شروبەكە ئەبێ بەپێی كێشی منداڵەكە بێت وە لەلایەن پزیشكی پسپۆری منداڵان دیاری بكرێ.
هۆكاری ئەوەی كە هەندێ منداڵ بەو چارەسەرەش باش نابن لەوەنەیە یەكێك لەم هۆكارانە بێت:
۱-منداڵەكە باش هەڵنەكات لەگەڵ دەرمانەكە واتە باش نەیخوات.
۲-بڕێكی كەمتر لەوەی كە پێویستە دەرمانەكەی پێ بدرێت.
۳-لەوەنەیە كێشەكە لە جۆری دەرمانەكە هەبێت.
٤-لەوانەیە كێشە لە هەڵمژینی دەرمانەكە هەبێت لە ڕیخۆڵەدا.
٥-لەوانەیە لەهەمان كاتدا خوێن بەربوونی شاراوە لە ڕێڕەوی هەرسدا هەبێت.
٦-لەوانەیە لەهەمان كاتدا هەوكردنی لە شوێنێكی تری جەستەدا هەبێت كەبۆتە هۆی نەبوونی وەڵام بۆ چارەسەرەكە.
۷-لەوانەیە لەهەمان كاتدا كەمی ماددەی تری هەبێت وەك ڤیتامی ب۱۲ ، یان فۆلیك ئەسید كە ئەوانیش ئەبنە هۆی كەم خوێنی.
۸-لەوانەیە دیاری كردنی هۆكاری كەم خوێنیەكە هەڵە بێت.
ئەگەر سوودت لێی بینی تكایە شەیرو انڤایتی هاوڕێكانت بكە ،بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودی لێ ببینن.


د. پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان

 

 

هه‌واڵی گرنگ