عێراق.. بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی ڤاكسین تەرخاندەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی ڤاكسین تەرخاندەكرێت

كوردیو

وابڕیارە لە كۆتایی مانگی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا بگاتە عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاریدا 100 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی تەرخان بكات.

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، باس لە دۆخی ئەمنی، ئابووری و تەندروستی کرا و چەند بڕیارێک لەبارەیانەوە دران،یەكێك لە بڕیارەكانیش تەرخانکردنی 100 ملیۆن دۆلارە بۆ کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی تەندروستی سەرپشک كردووە لە دیاریکردنی ئەو پێکوتەیەی بۆ عێراق دەیکڕێت.

جێگەی باسە پێشتر حەسەن خه‌ڵاتی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، له‌ كۆتایی مانگی داهاتوودا، یەك ملیۆن و 600 هەزار دانه‌ له‌ ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا لە سەرتاسەری عێراقدا 615 هەزار و 380 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 584 هەزار و 752 كەس چاكبوونەتەوە كە دەكاتە رێژەی 95%.

هاوكات، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 13 هەزار و 10 كەس لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ