ھۆی پابە‌ندبوونم بە‌ ئیسلامە‌وە‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ھۆی پابە‌ندبوونم بە‌ ئیسلامە‌وە‌

ئازیزان: كچێك ئە‌ڵێ لە‌گە‌ڵ چە‌ن ھاوڕێ یە‌كما بە‌ ڕێگە‌یە‌كدا ئە‌ڕۆشتین و جل و بە‌رگی جوانمان لە‌بە‌ردابوو گە‌نجێ دای بە‌لامانا و گە‌شتە‌ ئاستی ئێمە‌ سە‌ری داخست و سە‌یری نە‌كردین و تێپە‌ڕی ، منیش بە‌لامە‌وە‌ گرنگ و جێگە‌ی سە‌رسوڕمانم بوو، چونكە‌ ئێمە‌ی كچان زۆربە‌مان كە‌ ئە‌چینە‌ دە‌رە‌وە‌ و میكیاج ئە‌كە‌ین و سە‌رو ملمان ڕووت ئە‌كە‌ین و جلی جوان لە‌بە‌ر ئە‌كە‌ین زیاتر بۆ ئە‌وە‌یە‌ كە‌ كوڕان سە‌یرمان ئە‌كە‌ن و سە‌رنجیان ڕاكێشین ، بۆیە‌ پرسیارم بۆ دروست بوو لە‌وە‌ی ئە‌و گە‌نجە‌ بۆچی سەیری ئێمە‌ی نە‌كرد ، دواتر وە‌ڵامم وە‌رگرت كە‌ ئە‌م گە‌نجە‌ ئیماندارە‌ و موسڵمانێكە‌ پابە‌ندە‌ بە‌ ئایینە‌كە‌یە‌وە‌ و ئایینە‌كە‌شی كە‌ ئیسلامە و لە‌ قورئانا خوا فە‌رمویە‌تی (قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ)یانی كوڕان و پیاوان بە‌ چاوی خراپ سە‌یری كچان و ئافرە‌تان نە‌كە‌ن و چاویان داخە‌ن ، منیش تا ئە‌و كاتە‌ حاڵی نە‌بووبوم لە‌ ئایین و بە‌م شێوە‌یە‌ تێنە‌گە‌شتبوم كە‌ ئایین مرۆڤ وا لێ بكات لە‌ حە‌زی خۆی وازبێنێ بۆ بە‌رژە‌وە‌ندی و پاراستنی بە‌رامبە‌ر ، بۆیە‌ بڕیارم دا ھە‌وڵ بدە‌م باشتر لە‌ ئایینە‌كە‌م تێ بگە‌م و پابە‌ندبم بە‌ بڕیارە‌كانیە‌وە‌ و لە‌وكاتە‌وە‌ باڵاپۆشیم بڕیاردا و دە‌ستم كرد بە‌ نوێژ و خۆپاراستن لە‌ گوناھە‌كان و ئێستا ئە‌زانم ژیان چیە‌ و خۆم بە‌ مرۆڤێکی ئازاد ئە‌زان لەدیلی حەزونەفس وتانە خەڵک ڕزگار بووم
 

 

هه‌واڵی گرنگ