دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا "ترامپ"، پێش كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی، حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی وه‌ك گروپێكی تیرۆریستی ریزبه‌ند كرد‌و سزای زیاتری خسته سه‌ر ، سه‌رۆكی نوێ ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر ئه‌م گروپه‌ی راگرت.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، بۆ ماوه‌ی مانگێك ڕێپێدانی به ژماره‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ گرووپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ركرد، ژماره‌یه‌ك له‌و مامه‌ڵانه‌ی حوسییه‌كان ئه‌نجامیان داوه له سزاكان ده‌به‌خشرێن و ئه‌م هانگاوهش 26ی مانگی داهاتوو كۆتایی پێ دێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌و مه‌ترسییانه دێت كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له ڕیزبه‌ندكردنی حوسییه‌كان وه‌ك گروپێكی تیرۆریستی هۆشداری له‌باره‌وه درا.
شایه‌نی باسه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ڕێكخراوی "ئه‌نساڕوڵڵا"ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نی وه‌ك گروپێكی تیرۆریستی بیانی ڕیزبه‌ند كرد، هه‌ر ئه‌و كات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مه‌ترسی نیشان دا له‌وه‌ی بڕیاره‌كه قه‌یرانی برسێتی یه‌مه‌ن قووڵتر بكاته‌وه.