به هۆی تێوه‌گڵانیان به گه‌نده‌ڵی، دۆسییه‌ی لێپرسینه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای نه‌وت كراوه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه دەستەی نەزاهەی عێراق زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.
دەستەی نەزاهەی عێراقی رایگەیاند: پێنچ فەرمانبەری پلە باڵا لە كۆمپانیای نەوتی باكوور، تێوەگلاون لە گەندەڵی و دۆسیه‌كانیان ڕەوانەی دادگا كراوە، چەند بەرێوەبرێكیش لە پارێزگای بەغداد بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل فەرمانی دەستگیكردنیان بۆ دەرچووە.
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كه، دەستەی نەزاهەی عێراقی بڵاویكردۆته‌وه كه قەبارەی دۆسێی گەندەڵیەكە، بە زیاتر لە دوو ملیار دینار مەزەندە كراوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە.
شایه‌نی باسه، ژمارەیەك پەرلەمانتار، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، واژوویان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری نەوت و كارەبای عێراق كۆكردۆتەوە.