مەرجی كردنەوەی قوتابخانەكان ٣٠ ڕۆژ جارێك دابەشكردنی مووچەی تەواوەتیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەرجی كردنەوەی قوتابخانەكان ٣٠ ڕۆژ جارێك دابەشكردنی مووچەی تەواوەتیە

كارگێڕی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: مەرجی كردنەوەی قوتابخانەكان ٣٠ ڕۆژ جارێك و بێ لێ بڕین دابەشكردنی مووچە.

عبدالخالق ماوەتی كارگێڕی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: تادێت ژیان و بارودۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردسان بەگشتی و مامۆستایان بە تایبەت بەرەو خراپی دەڕوات و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش هیچ هەنگاوێكی جدی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە نەناوە.

هەروەها ووتیشی: لەبەر بێ باكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، مەرجی كردنەوەی قوتابخانەكان ٣٠ ڕۆژ جارێك و بێ لێ بڕین دابەشكردنی مووچە دەبێت و تاوەكو كێشەی مووچە چارەسەر نەكرێت پرۆسەی خوێندن سەركەوتو نابێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ