ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوتوێی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار ده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوتوێی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆببێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ بدات، له‌ بڕگه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌، لێپرسینەوە لە پارێزگاری بانكی ناوەندی دەكات.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ، كاتژمێر٣ی دوای نیوه‌ڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و بە پێی بەرنامەی كار، دەنگ لەسەر ژمارەیەك پرۆژەی یاسا دەدرێت.
له‌به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دیارترینیان دەنگدانە لەسەر پرۆژە یاسای رفێندراوانی ئێزدییه‌كان‌.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی "مستەفا غالب" پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دەكات، سه‌باره‌ت به‌ كەمكردنەوەی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت، كە لەماوەی رابردوودا بانكی ناوەندی، نرخی دیناری بەرامبەر دۆلاری ئه‌مریكی كەمكردەوە و ئەو بڕیارەش نیگه‌رانی هاوڵاتیانی لێكەوتەوە.

هه‌واڵی گرنگ