گەڵای زەیتون چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، پسپۆڕانی بواری خۆراكیش رایانگەیاندووە، كە پێدەچێت سوودەكانی گەڵای زەیتوون لە سودەكانی زەیتی زەیتون زیاتر بێت.
1. پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت.
2. هەوكردنی جومگەكان كەم دەكاتەوە.
3. رێژەی شەكر لە خوێندا كەم دەكاتەوە بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە پێویست ناكات دەرمان بەكاربهێنن.
4. چارەسەری توشبوون بە سەرماو كۆكەو هەڵامەت دەكات.
5. ڕێگری دەكات لە رەق بوونی خوێن بەرو خوێن هێنەرەكان.
6. لێدانی دڵ رێك دەخات.
7. رێگری لە دروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
8. مێشك دەپارێزێت لە زیان.
9. وەك دژە زیندەییەك كاردەكات واتە بەرگری لە لەش دەكات دژی هۆكاری نەخۆشییەكان.
10. زۆربەی بەكتریاكان و مشەخۆرە زیان بەخشەكان لەناو دەبات.
11. كۆئەندامی دەمارو راگەیاندن ڕێك دەخات.
چۆنیەتی بەكارهێنانی ...
هەندێك لە گەڵای زەیتوون بهاڕە پاشان بیخە نێو ئاوەوەو بیكوڵێنە پاشان بیپاڵێوەو ئاوەكەی هەڵگرەو بیخە سەلاجەوەو هەموو بەیانییەك سەعاتێك پێش نان خواردن پیاڵەیەكی لێ بخۆە، دەتوانی لەگەڵ چا یا قاوە یا هەرشتێك كە دەتەوێ تێكەڵی بكەیت بەمەرجێ شەكری تێ نەكەیت !!!