كوردیو
ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاشتێك سەبارەت بە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەدەنە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە یاداشتێكدا 113 پەرلەمانتاری عێراق چەند خاڵێك دەخەنە بەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، یەكێك لەو خاڵانەش دابەزاندنی بەھای 100 دۆلاری ئەمەریكییە بۆ 130 ھەزار دیناری عێراقی.
جێگەی باسە، بانكی ناوەندی عێراق بە نووسراوی فەرمی لە 20-12-2020 بەھای دیناری بەرامبەر بە دۆلار دیاركرد، كە بەھای 1 دۆلار كڕینی لە وەزارەتی دارایی 1450 و فرۆشتی دۆلار بە بانکەکان لەڕێگەی زیادکردنی فەرمی 1460 و فرۆشتنی لەلایەن بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان بە هاووڵاتییان 1470 دینار دەبێت.