حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت

 

بەهۆی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نەیتوانی شایسته‌ی دارایی دوو مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی کۆمپانیا نەوتییەکان بدات، كه‌ به‌ڵێنی پێدابوون هەرکات نرخی نەوت گەیشتە سەرووی 50 دۆلار، حه‌قده‌سته‌كانیان پێ بدات.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شایسته‌ی دارایی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی دایه‌ كۆمپانیای "شاماران"، كه‌ 19 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاره‌.

کۆمپانیای "شاماران" لە کێڵگەی ئەتروش هاوبەشە لەگەڵ کۆمپانیای "تاقە"ی ئێماراتی، ئەو دوو کۆمپانیایە توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی ئەتروش بەرزبکەنەوە بۆ نزیکەی 40 هەزار بەرمیل له‌ رۆژێكدا.

جێگه‌ی باسه‌، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت، نەیتوانی شایسته‌ی دارایی دوو مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی کۆمپانیا نەوتییەکان بدات، بەڵام بەڵێنیدابوو هەرکات نرخی نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 50 دۆلار، ئەو حەقدەستانە بداتە کۆمپانیا نەوتییەکان.

 

هه‌واڵی گرنگ