به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌به‌ریتانیا، دۆخه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: به‌ریتانیا ده‌بێته پێنجه‌م وڵات كه ژماره‌ی مردوانی له سه‌د هه‌زار تێپه‌ڕاندووه.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ریتانیان بڵاویانكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا، 1631 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا كۆی گشتی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتۆته سه‌د هه‌زارو 162 كه‌س.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند: دوای تۆماركردنی ئه‌و ژماره به‌رزه، بەریتانیا، بووە پێنجەم وڵات کە ژمارەی مردوانی بەکۆرۆنا له سه‌د هەزار کەس تێپه‌ڕاندوه‌و لەدوای هەریەکە لەوڵاتانی "ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، مەکسیک" دێت.