لەیەك خولەكدا لەسەر تۆرەكانی ئینتەرنێت چی روودەدات ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەیەك خولەكدا لەسەر تۆرەكانی ئینتەرنێت چی روودەدات ؟؟

 

 

هەرچەندە بەكاربەرانی ئینتەرنێت لەسەرانسەری جیهاندا كەم نین، بەڵام ئەو كارانەی لە ماوەی یەك خولەكدا لەسەر ئەو تۆڕە جالجاڵۆكەییە روودەدات جێگەی سەرنجە.

بەپێی داتایەكی نێودەوڵەتی (3.5) ملیار كەس لەسەرانسەری جیهاندا ئینتەرنێت بەكاردەهێنن كە دەكاتە (%59) ی دانیشتوانی گۆی زەوی، لە كانوونی دووەمی (2019) شەوە بواری ئینتەرنێت بەڕێژەی (%6) گەشەی كردووە، بۆ ئەمەش داتایەك وەرگیراوە بۆ ئەوەی بزانرێت لەماوەی یەك خوولەكدا بەكاربەرانی ئەو تۆڕە جاڵجاڵۆكەییە چی دەكەن.

تاكو ئێستا لەیەك خوولەكداو لەسەرانسەری جیهاندا (4017) نامە لە ڕێگەی واتساپەوە ئاڵوگۆر دەكرێت، لەیەك خولەكدا (147) هەزار وێنەی جۆراوجۆر لەلایەن بەكارهێنەرانی فەیسبووكەوە لەسەر لاپەڕەكانیان یان لە بەشی (ستۆری) یەكانیان داونلۆد دەكرێت، لە هەر خولەكێكدا لە تۆڕی ئینیستاگرام (347) وێنەو ستۆری دادەبەزێنرێت.

لەیەك خولەكدا لە سەر پێگەیzoom) ، (208 هەزار كەس بە ئۆنڵاین كۆدەبنەوە، لە هەر خولەكێكدا (2704) كەس دەبنە بەشدار لەتیكتۆك، لەیەك خولەكدا (319) كەس لاپەڕەی تایبەت بە خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەكەنەوە، لەیەك خولەكدا چەندین پرۆسەی بازرگانی بە ڕێگەی ئۆنڵاین و بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار بەڕێوەدەچێت لەیەك خولەكیشدا كۆمپانیای ئەمازۆن (6659) پرۆسەی باركردنی كاڵای بازرگانی دەكات كە سەرجەم كاڵاكان بە ئۆنڵاین داواكراون.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ