چۆن پاتری ئۆتۆمبێلەكەت دەپارێزیت؟ لەكوردیو بیزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن پاتری ئۆتۆمبێلەكەت دەپارێزیت؟ لەكوردیو بیزانە

زۆربەی شۆفێران كێشەی پاتریان بۆ دروستدەبێت، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبونی شارەزاییان تیایداو هیچ كات كرداری پشكنینی بۆ ناكەن.

شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل ئەوەیان ئاشكراكردوە، پاتری نیوە، تەمەنی (48) مانگەو دوای چوار ساڵ دەست بەخراپ بون دەكات، ئەگەر كێشەی تری بۆ دروست نەبێت، پێویستە بیگۆڕیت، ئەوەش باشترین جۆری پاتریە.

بەڵام شارەزایانی بوارەكە بەپێویستی دەزانن، كە بەلایەنی كەمەوە سێ‌ مانگ جارێك پشكنین بۆ پاتری ئۆتۆمبێل بكرێت، بەوشێوەیە لەئەگەری لەكاركەوتن دەپارێزرێت، هاوكات پێویستە لەكاتێكدا پشكنینی بۆ دەكەیت، سەیری جەمسەرەكانی بكەیت‌و ئەگەر كلسی پێوەبوو، ئەوا پاكی بكەرەوە، چونكە هەندێكجار بەهۆی زۆری كلسەوە كارەبای زۆر ناگەیەنێت‌و تەمەنی پاتریەكەش كورت دەكاتەوە، هەروەها لەكاتێكدا پلەی گەرما زۆر بەرزدەبێتەوە، پاتریەكەت بارگاویكەوە، چونكە پلەی گەرمی زۆر ناهێڵێت پاتری بەباشی بارگاوی ببێتەوە.

بەشێوەیەكی پراكتیكی، كاتێك پاتری دەست بەكاری خۆیدەكات، ترشەكەی ناوی لەگەڵ پڵیتە قوڕقوشمیەكەی كارلێك دەكات، لەكاتی بارگاویكردنەوەی پاتریەكەشدا كارلێكی كیمیاوی پێچەوانە دەبێتەوە، بەشێوەیەك كبریتاتی قوڕقوشمەكە دەگۆڕێت بۆ ئۆكسیدی قوڕقوشم، بەوەش پڵیتەكانی پاتریەكە ئامادەدەبن‌و دەبنە پێكهاتەیەكی ئەسڵی، بەوەش پاتریەكە سەرلەنوێ‌ كاردەكات‌و كارەبای پێویست دابیندەكات.

سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

 

هه‌واڵی گرنگ