هێماکانی داشبۆرد بناسە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هێماکانی داشبۆرد بناسە

هێماكانی سه‌ر داشبۆڕدی ئۆتۆمۆبێل زۆرن،  هه‌ندێكیان زۆر ساده‌ و ساكارن كه‌ پێویست به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ناكات بۆ نموونه‌ گڵۆپی ئیشاره‌ت یان به‌نزین، به‌ڵام زۆر هێمای دی هه‌ن كه‌ ماناكانیان نازانین.

زۆربه‌ی ئه‌و هێمایانه ئاماژه‌ ده‌كه‌ن به‌ بوونی هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، بۆیه‌ تێگه‌یشتن و ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌كاتی پێویست گرنگه‌، چونكه‌ پشتگوێ خستنیان ده‌بێته‌ هۆی كێشه‌ی زیاتر و گه‌وره‌تر.

تێبینی: هێما سووره‌كان واته‌ ده‌بێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ زووترین كات ڕابگریت، زه‌رده‌كان واته‌ خزمه‌ت گوزاری و چاككردنه‌وه‌ پێویسته‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئۆتۆمبێل ڕابگریت، سه‌وزه‌كانیش ته‌نیا بۆ پێدانی زانیارین.

ئێستا ئه‌م وێنه‌یه‌ ببینه‌ و له‌ خواره‌وه‌ به‌ پێی ژماره‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی هه‌ر هێمایه‌ك بخوێنه‌وه‌، بزانه‌ هه‌ر هێمایه‌ك ئاماژه‌ به‌ چی ده‌دات:

1- لایتی ته‌مومژی پێشه‌وه‌: تیشكه‌كانی ڕووناكی ئاسایی له‌كاتی باران یان ته‌مومژ ده‌شكێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی جوان نه‌بینینی ڕێگاكه‌، به‌ڵام لایتی ته‌مومژ جۆرێكی تایبه‌ته‌ كه‌ به‌ناو ته‌نۆلكه‌كانی ته‌مومژدا ده‌ڕوات، له‌ كه‌ش و هه‌وای نه‌ گونجاو پێ ده‌بێت.

2- كێشه‌ له‌ سوكان: ناته‌واوییه‌ك له‌ سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌یه‌.

3- لایتی ته‌مومژی دواوه‌: تیشكه‌كانی ڕووناكی ئاسایی له‌كاتی باران یان ته‌مومژ ده‌شكێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی جوان نه‌بینینی ڕێگاكه‌، به‌ڵام لایتی ته‌مومژ جۆرێكی تایبه‌ته‌ كه‌ به‌ناو ته‌نۆلكه‌كانی ته‌مومژدا ده‌ڕوات، له‌ كه‌شوهه‌وای نه‌گونجاو پێ ده‌بێت.

4- كه‌می شله‌ی خاوێن كردنه‌وه‌: ئاو یان شامپۆی پاككرنه‌وه‌ی جامه‌كان كه‌مه‌.

5- ته‌نك بوون یان نه‌مانی به‌نسه‌كانی ستۆپ.

6- خێرایی دیاریكه‌ر: له‌كاتی گه‌شتكردن یان له‌ ڕێگا دووره‌كان ده‌توانی ئه‌و خێراییه‌ی ده‌ته‌وێت دیاری بكه‌یت و به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئۆتۆمبێل له‌م خێراییه‌ نه‌ زیاد ده‌كات و نه‌ كه‌م ده‌كات.

7- گڵۆپی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لادان.

8- باران و لایتی هه‌ستیار: زۆرێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ گرانبه‌هاكان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌یان هه‌یه‌ له‌ كاتی سوڕانی سوكان لایته‌كان له‌گه‌ڵی ده‌سوڕێن، یان له‌كاتی باران لایته‌كان ده‌گۆڕێن یان گۆشه‌ی ڕووناكییان ده‌گۆڕن.

9- بوونی به‌فر، یان سه‌رمایه‌كی زۆر، پله‌ی گه‌رمایه‌كی زۆر نزم.

10- نیشانده‌ری زانیاری.

11- گه‌رم بوونی ئۆتۆمبێل: له كه‌شوهه‌وای سارددا كه‌ به‌یانیان ئۆتۆمبێله‌كه‌ت داگیرساند پێویسته‌ بوه‌ستی تا گه‌رم ده‌بێت و هێماكه‌ ده‌كوژێته‌وه‌.

12- ڕێگای شه‌ختاویه‌ یان لووس.

13- كلیلی هه‌ڵگیرساندنی ئاگر: ئه‌م هێمایه واته‌ پێوسیته‌ به‌ خێراترین كات ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ت ڕابگری تا سه‌لامه‌ته‌ و مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی ئگر هه‌یه‌.

14- كلیلی له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ت نیه‌: زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌ نوێكان زیره‌كن و ته‌نها به‌ دوگمه‌یه‌ك داده‌گیرسێن به‌ڵام پێوسیته‌ كلیه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ی لێوه‌ نزیك بێت. كاتێك ئۆتۆمۆبێل داگیرساوه‌ وه‌ كلیله‌كان دوور ده‌خه‌یته‌وه‌ ئه‌م هێمایه‌ هه‌ڵ ده‌بێت، ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كلیله‌كانت لا نیه‌.

15- پاتری كلیلی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ت لاوازه‌.

16- ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی دووری یان دووری پێو: ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی دووری تۆ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی به‌رانبه‌رت دیاری ده‌كات و ناهێڵێت له‌ مه‌ودای دیاریكراو زیاتر نزیك بكه‌ویته‌وه‌.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ له‌ كاتی گه‌شت كردن و ڕێگا دووره‌كان بۆ پشوودان یان له‌ ناوشار به‌كاردێت.
ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلیێكت له‌ پێش بێت و ئاگادار نه‌بیت ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌ هۆی هه‌ستیاره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌وه‌ستێت یان خێراییه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌ گوێره‌ی بارودۆخه‌كه.‌

17- پێ بنێ به‌ به‌نزین له‌كاتی ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێل.

18- پێ له‌سه‌ر ئیستۆپ دابنێ له‌كاتی گۆڕینی گێڕ، ئه‌م هێمایه‌ ته‌نیا له‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ هه‌یه‌ كه‌ گێڕ ئۆتۆماتیكن.

19- سوكان قوفڵ دراوه‌.

20- لایتی به‌هێز (Full Light).

21- په‌ستانی تایه‌: په‌ستانی هه‌وای تایه‌ كه‌مه‌.

22- لایتی كز، سه‌كن لایت، یان بلاجیكتۆر كارده‌كات.

23- گڵۆپی سووتاو: ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ گڵۆپه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سووتاوه‌.

24- یه‌كێك له‌ لایته‌كان شكاوه‌.

25- گزۆز پێویستی به‌ پاككردنه‌وه‌ هه‌یه‌: واته‌ پاشماوه‌ی سووته‌مه‌نی سووتاو به‌ ته‌واوه‌تی فڕێناداته‌ ده‌ره‌وه‌ و پاك ناكاته‌وه‌، بۆ چاك بوون پێویسته‌ خێرایی زیاد بكرێت بۆ 60 Km/h بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك بۆ پاككردنه‌وه‌ی، دوای 15 خوله‌كه‌كه‌ ده‌بێت هێمای سووته‌مه‌نی كوژابێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پاش ئه‌وه‌ نه‌كوژایه‌وه‌ ئه‌وا سه‌ردانی بنكه‌ی خزمه‌ت گوزاری بكه‌.

26- هێمایه‌كه‌ بۆ بوونی عه‌ره‌بانه‌، كابینه‌، یان ئۆتۆمۆبێل كه‌ به‌ ئۆتۆمبێل ڕایده‌كێشێت.

27- ئاگاداری ده‌رباره‌ی ده‌بڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.

28- لادان له‌ سه‌ر هێڵه‌كانی ناو ڕێگا: واته‌ له‌سه‌ر هێڵه‌كان ده‌ڕۆی و پێویسته‌ بچیته‌ ناو هێڵه‌كان یان له‌ هه‌ندێك ئۆتۆمبێل ده‌توانی‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆبێله‌كه‌ت ڕێك بخه‌ی كه‌ له‌ناو هێڵێكان لاتدا له‌ كاتی به‌ ئاگانه‌بوون خۆی خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه‌ و ده‌چێته‌وه‌ نێوان هێڵه‌كان.

29- Catalytic Conveter: به‌شێكه‌ له‌ گزۆز، ده‌كه‌وێته‌ به‌شی دواوه‌ی، ئه‌م به‌شه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ گۆڕینی پاشماوه‌ی زیان به‌خشی ئۆتۆمۆبێل بۆ پاشماوه‌یه‌كی كه‌متر زیان به‌خش، داگیرسانی ئه‌م هێمایه‌ واته‌ زۆر گه‌رم بوون یان تێكچوونی ئه‌م به‌شه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی په‌یداكردنی دووكه‌ڵی ڕه‌ش و پیس كه‌ زۆر زیان به‌خشه‌.

30- بیرهێنه‌ره‌وه‌ی پشتێندی سه‌لامه‌تی: پشتێنه‌ی سه‌لامتی ببه‌سته‌.

31- هاند برێك یان ستۆپ: واته‌ هاندبرێك كار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتێك هاندبرّك دانرابویه‌وه‌ و ئه‌م هێمایه‌ هه‌رپێ بوو ئه‌وه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كه‌می ڕۆنی هاندبرێك یان ڕۆنی ئیستۆپ یان بانسه‌كان ته‌نك بوون یاخوك كێشه‌یه‌ك له‌ سیسته‌می ستۆپ هه‌یه‌.

32- ئاگاداری پاتری: كێشه‌ له‌ پاتری یان بارگاوی كردنه‌وه‌ی هه‌یه‌.

33- یارمه‌رتی ده‌ری پارك كردن (حه‌ساس).

34- ئۆتۆمبێل پێویستی به‌ خزمه‌ت گوزاریه‌. له‌ هه‌ندێك ئۆتۆمبێل ده‌نوسرێت MAINT REQD واته‌ خزمه‌ت گوزاری پێویسته‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پێویستی به‌ پشكنین و خزمه‌ت‌ گوزاری هه‌یه‌، زۆربه‌ی كات ئه‌م هێمایه‌ به‌ هۆی پیس بوونی ڕۆنی مه‌كینه‌ هه‌ڵ ده‌بێت.

35 و 36- لایت گونجاندن: واته‌ ڕێكخستنی ڕووناكی وه‌ك به‌رز و نزم كردنی یان سوڕاندنی له‌گه‌ڵ سوڕاندنی سوكان.

37- باڵی پشته‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

38- ئه‌م گڵۆپه‌ هه‌ڵ ده‌بێت له‌كاتی كردنه‌وه‌ یان داخستنی سه‌قفی ئۆتۆبێل یان به‌ته‌واوه‌تی دانه‌خرانی یان كرانه‌وه‌ی. كاتێك سه‌قف به‌ ته‌واوه‌تی داخرابێت یان كرابێته‌وه‌ ئه‌م گڵۆپه‌ش ده‌كوژێته‌وه‌.

39- باڵۆنی هه‌وایی ( Airbag): كێشه‌ له‌ باڵۆنی هه‌وایی هه‌یه‌ یان كوژاندراوه‌ته‌وه‌. له‌كاتی پێكدادان پاڵۆنه‌كان ناته‌قن و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی مردن.

40- هاند برێك یان ستۆپ : واته‌ هاندبرێك كار ده‌كات.

41- ئاو له‌ناو فلته‌ری سوته‌مه‌نی هه‌یه‌.

42- باڵۆنی هه‌وایی ناچاڵاك كراوه‌.

43- ئۆتۆمبێل كێشه‌ی هه‌یه‌.

44- لایتی ئاسایی پێیه‌.

45- فلته‌ری هه‌وا پیسه‌ ( فلته‌ری ته‌برید).

46- لێخوڕینی ئابووریانه‌: ئه‌م هێمایه‌ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌شی زۆرتر بكات، له‌كاتی سه‌وز بوون واته‌ به‌نزین زۆر به‌كه‌می سه‌رف ده‌كات. ئه‌گه‌ر زۆر به‌ خێرایی پێ بنێی به‌ به‌نزین ئه‌وا ئه‌م هێمایه‌ ڕه‌نگی ده‌بێت به‌ سوور به‌ڵام له‌ هه‌ندێك ئۆتۆمبێل ته‌نها پێده‌بێت و ده‌كوژێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واته‌ سوته‌مه‌نی زۆر سه‌رف ده‌كه‌یت.

47- كۆنتڕۆڵ كردنی ئۆتۆمبێڵ له‌كاتی هاتنه‌ خواره‌وه‌ له‌ شوێنی لێژ.

48- سارد كردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی : پله‌ی گه‌رمی مه‌كینه‌ زۆر به‌رزه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاند. ئاگاداربه‌ كه‌ ئه‌م هێمایه‌ هه‌ڵبوو یان میلی پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر سوور بوو وۆ هه‌ره‌ها پانكه‌كانیش زۆر به‌ خێرایی كاریان ده‌كرد. به‌زووترین كات ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ڕاگره‌، بیكوژێنه‌وه‌ و پاشان بۆنێته‌كه‌ی بكه‌وه‌. ڕێگه‌ بده‌ مه‌كینه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئسایی سارد بێته‌وه‌، پاشان پشكنینی بۆ بكه‌.

49- گڵۆپی دژه‌ قوفڵ بوونی وه‌ستان ABS: ئاماژه‌یه بۆ ئیش نه‌كردنی ABS یان بوونی كێشه‌ له‌ سیسته‌می ABS. هه‌ڵبوونی ئه‌م هێمایه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ سیسته‌می وه‌ستانی ئاسایی (ستۆپ یان ئیستۆپ) كار ناكات. ئه‌مه‌ ته‌نها ئاماژه‌یه‌ بۆ وه‌ستانی ABS. هه‌ندێك كات ئه‌م هێمایه‌ بێ هۆكار هه‌ڵده‌بێت، بۆیه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكوژێنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 1-2 ده‌قیقه‌ پاشان هه‌ڵیكه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌كوژایه‌وه‌ كه‌واته‌ كێشه‌ له‌ ABS هه‌یه‌.

50- ئاو له‌ناو فلته‌ری سوته‌مه‌نی هه‌یه‌.

51- ده‌رگای كراوه‌ : یه‌كێك له‌ ده‌رگان كراوه‌یه‌.

52- بۆنێت كراوه‌یه‌.

53- سوته‌مه‌نی كه‌مه‌.

54- كێشه‌ له گێڕبۆكسی ئۆتۆمبێل هه‌یه‌: واته‌ كێشه‌ له‌ گێر گۆڕین یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی تر هه‌یه‌ له‌ گێڕ. پێویسته‌ خێرا پشكنینی بۆ بكرێت پێش ئه‌وه‌ی بشكێت یان به‌ته‌واوی تێك بچێت.

55- كۆنتڕۆڵ كردنی خێرایی یان قوفڵ كردنی خێرایی: خێرایی ئۆتۆمبێل دیاری كراوه‌ واته‌ ناتوانیت له‌ خێرایی دیاری كراو زیاتر تێپه‌ڕیت و خێرایی له‌ ئاستێك دیاری كراوه‌ به‌گوێره‌ی ویستی شۆفێر.

56- ئاگاداری ده‌رباره‌ی ده‌بڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.

57- ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ كه‌می ڕوون: ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆنی مه‌كینه‌كه‌ت زۆر كه‌مه‌.

58- پاك كردنه‌وه‌ی ته‌م و مژی جامی پێشه‌وه‌.

59- دواوه‌ یان سندوقی ئۆتۆمبێل كراوه‌یه‌.

60- مه‌ترسی خلیسكان: ئه‌گه‌ر ئۆتۆببێل مه‌ترسی خلیسكانی له‌سه‌ر بێت یان یه‌كێك له‌ ویله‌كانی ته‌واو نه‌بێت ئه‌وا ئه‌م هێمایه‌ داده‌گیرسێت.

61- هه‌ستیاری باران.

62- پشكنینی مه‌كینه‌: ئه‌م هێمایه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كێشه‌یه‌كه‌ له‌ مه‌كینه‌ یان سیسته‌می به‌نزین هه‌یه‌. له‌ زۆرێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی كوردستان ئه‌م هێمایه‌ داگیرساوه‌ زۆربه‌ی كات ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپی به‌نزین به‌تایبه‌تی له‌ ئۆتۆمبێله‌ ئه‌مرێكییه‌كان، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ به‌هۆی خراپی به‌نین بێت له‌وانه‌یه‌ كێشه‌ له‌ مه‌كینه‌ هه‌بێت بۆیه‌ پێویسته‌ دڵنیا بیته‌وه‌ و پشكنین بكه‌ی.

63- پاك كردنه‌وه‌ی ته‌م و مژی جامی دواوه‌.

64- خاوێن كردنه‌وه‌ی جامی پێشه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی.

سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ڕی ڤۆڵكس واگن ، ماڵپه‌ڕی تۆیۆتا، ماڵپه‌ری هێماكانی داش بۆڕد dashboard symboles

 

هه‌واڵی گرنگ