یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان , بزاڤێک جیاوز لەکایەی خەبات ونامۆ بەهەندێ حیزبی سیاسی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان , بزاڤێک جیاوز لەکایەی خەبات ونامۆ بەهەندێ حیزبی سیاسی

سیروان سەید

دۆستۆیڤسکی دەڵێت: جیاوازبە ئەگەر بە تەنهاش مایتەوە.

ئەگەر سەرنجێک لە پاشخان و پێشخانی یەکگرتوو لە ئێستاو ئەوساشی بدەین نەوەک خۆی و دۆستەکانی بەڵکو نەیارانیشی گەواهی ڕاستییەک دەدەن و هەمیشە ووتوویانە یەکگرتوو حیزبێکە لەوانی دیکە ناچێت.
بەجۆرێک کادیران وئەندامانی ئەم حیزبە ڕەسەنەی کوردستان هەمیشە لە گوفتاردا ڕاشکاوو، لەبیرو باوەڕدا ڕاستکۆو دروست بوونە .
یەکگرتووەکان هەمیشە خۆیان بوونە نەبوونەتە دووبارەو کۆپی حیزبێک یانیش کەسێکی تر.
بۆنمونە
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تاکە حیزبێکە خوێنی تەنها مرۆڤێکی نەڕشتووەو ئازاری مێشولەیەکی نەداوە.
هەرزوو شەڕی ناوخۆی حەرامکردووەو شکاندنی پەنجەکانی بەهەرناوێکەوەبێت نیشتیمانی بێت یانش کوفرو ئیمان بەتاوانی گەورەی داناوە.
ئەمەش بۆحیزبە عەلمانی و تەنانەت ئیسلامیەکانی دیکەش تەواو پێچەوانەو نامۆبووە.
یەکگرتوو نەلەکۆن و نەلە ئێستاش دا بڕوای بە دروستکردندنی میلیشیاو خەباتی چەکداری نەبووە لەبەرامبەر میللەتی خۆیی و نەیارانیشی دا. چوونکە پێی وابووە خەباتی چەکداری لەبەرمبەر میللەتێکدا کەموسڵمانن قەبوڵنەکراوو نادروستە، جگەلەوەش ئەوان بۆئەوە نەهاتوون تاخەڵکی موسڵمان بکەن بەڵکو خەڵکی موسڵمانەو هاتوون دینداریەکەیان تۆختربکەنەوە.
ئەمیندارەکەشی زۆر زوو ئەمەی بەڕاشکاوی بەگوێی جەماوەرەکەیداداوەو ووتوویەتی: ئێمە میلیشیامان نیەو ناشمان بێت.
ئەمەش بۆ حیزبێکی سیاسی ئەوکات نامۆبووەو حیزبەکانی دیکە بەچەپو ڕاست و عەلمانی ئیسلامیەوە بەیەکگرتوویان ووتووە ئێوە بەبێ باڵی چەکداری ناتوانن درێژە بە کایەی سیاسی بدەن.
بەڵام واقیع جۆرێکی کەی هێنا، تائەوەی زۆرێک لەحیزبەکانی دیکە دواجار هەمان ڕێچکەی یەکگرتوویان گرت و بۆدرێژەدان بەکایەی سیاسی خۆیان لەچەک داماڵی و ئەوانەشی پێیان نەکرا هەمیشە بەئاواتەوە بوون و دەیان گوت خۆزگە وەک ئێوەمان پێدەکرا.
بەوهۆیەشەوە یەکگرتوویان ناونا حیزبە سویدیەکە.
چاکسازی و بندیوار یەکێکیترە لەو جیاوازیانەی یەکگرتوو کەتاکە حیزبی سیاسیە بنکەنوو بندیوارو دووموچەی تێدا نیەو نەبۆتە هۆکاری کەڵەکەبوونی هەڵاوسانی ئابووری و بڕین و کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرو مامۆستایان بەگشتی.
ئەوە لە کاتێکدا حیزبەکانی دیکەو سێ حیزبی دەسەڵات بەتایبەتی لێشاوێک بندیوارو موچەخۆری نایاساییان هەیەو ئەوەش بووەتە هۆکاری بنەڕەتی ڕێکنەکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغداو بەرپرسانیش خۆیان لەمەیا شەفاف بوونەو ئەو ڕاستیە تاڵەیان نەشاردۆتەوە.
ئەمانەو چەندین جیاوازی دیکە مۆرکی جوانی یەکگرتووەکانەو تەنها ئەوانن شوناسی جیاوازی و کەڵچەری خەلەو خەرمانێکن کەنەئێستاو نەئەوساش پەشیمان نەبوونەو نین بەڵکو ئەوەی هەیانە شانازیەو تەنها شانازی.

هه‌واڵی گرنگ