سەرۆكی یٔەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت هیوادارم وەك ڕابردوو بەپەیڕەوكردنی سیاسەتە میانڕەوەكەتان خەبات بكەن بۆ وەدەستهێنانی یٔامانجەكانتان.
كوسرەت رەسوڵ سەرۆكی یٔەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پیرۆزبایی نامەیەكدا كە ئاراستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كردووەو رایگەیاندووە:بەبۆنەی (٢٧)ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی یٔیسلامی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم یٔاراستەی جەنابت و یٔەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەكەم و هیواخوازم سەركەوتوو بن و لەپێشكەوتنی بەردەوامدا بن.
ئاماژەی بەوەش كردووە :هیوادارم وەك ڕابردوو بەپەیڕەوكردنی سیاسەتە میانڕەوەكەتان خەبات بكەن بۆ وەدەستهێنانی ئامانجەكانتان.
دەقی پیرۆزبایینامەكە/
بەڕێز: مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین- ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەبۆنەی (٢٧)ەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەنابت و یٔەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەكەم و هیواخوازم سەركەوتوو بن و لەپێشكەوتنی بەردەوامدا بن.
ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە دەرفەت دەزانم جەخت لەپەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوانمان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بكەمەوە لەپێناو خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیان و ئارامی بۆ كوردستان، بە گرنگیشی دەزانم سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان یەكڕیزی ناوماڵی كورد بپارێزن و خەبات بكەن بۆ دابینكردنی مافی خەڵك و دابینكردنی ئارامی لە كوردستان.
جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەكەم و هیوادارم وەك ڕابردوو بەپەیڕەوكردنی سیاسەتە میانڕەوەكەتان خەبات بكەن بۆ وەدەستهێنانی ئامانجەكانتان.
كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان