بۆچی هاتووم؟!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی هاتووم؟!

بیرتانە لە شەشی دوودا هاتم؟
بوومە نورێک بۆ تاریکی ناو دڵ و ماڵ
بوومە دەستێک
بۆ سڕینی فرمێسکی مناڵ
بووم بە دەستێکی تر
بۆ پڕکردنی گیرفانی بەتاڵ
هاتم بوومە ئیفتار
بۆ تێرکردنی هەژار حاڵ
بوومە مامۆستا
بۆ وتنەوەی وانەی خوا ناسی
تا بووم بە ڕێنیشاندەرێ
بۆ ناسینی ڕێگای ڕاستی
بووم بەدارێکی بەردار
بۆ پڕکردنی سکی برسی
هاتم و بووم بە باوەشێکی گەرم
بۆ منداڵە نازدارەکان، بێ نازەکان
بەڵام دەستێ هەیە
کە ناهێڵێ بگەم پێتان
هاتووم و پشووم درێژە
چاووم لە ئاسۆی دواڕۆژە
ژیان لەگەڵ ئێوە زۆر بەچێژە
بێگومان بن..
وازناهێنم تا نەگەمە هەموو دڵان
بشمگرن، کۆتم بکەن
یان بمخەنە کونجی زیندان
وازناهێنم لەسەر ڕێگای پێغەمبەران
تا نەیگەیەنمە مەنزڵ
کاروانەکەی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان..

هه‌واڵی گرنگ