"ئایفۆن 12 مەترسی تەندروستی هەیە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"ئایفۆن 12 مەترسی تەندروستی هەیە"

 

 

 

ناوەندە تەندروستییەكان هۆشداری دەدەن و ئاشكرای دەكەن، ئایفۆن 12 مەترسی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

دوای ئەو هۆشدارییە، پێگەی (macrumors) كە بەردەوام هەواڵەكانی كۆمپانیای (Apple) بڵاودەكاتەوە لە زاری ئەو كۆمپانیایەوە ئاشكرایكرد، كۆمپانیاكە بە نیازە بە چەند رێگەیەك ئەو مەترسییە تەندروستییانەی خراوەتە پاڵ مۆبایلی جۆری (iphone12) چارەسەر بكات.

یەكێك لەو رێگەیانە ئەوەیە كۆمپانیاكە داوای كردووە پێویستە مەودایەكی باش لە نێوان ئامێرەكانی وەك مۆبایل و پێداویستییەكانی دیكەی دروست بكرێت كە لە (15) سەنتیمەتر كەمتر نەبێت بۆ ئەوەی دوور بێت لەو ئامێرە بچووكانەی كە دەخرێنە ژێر پێستی ئەو كەسانەی كێشەی دڵیان هەیە بۆ ئەوەی لێدانی دڵیان رێكبخات.

ئەو هەنگاوەی كۆمپانیای ئەپڵ ئامێرەكانی نەهێشتنی لەرزین و هەموو ئەو ئامێرانەی تریش دەگرێتەوە كە لەگەڵ موگناتیس و شەپۆڵە رادیۆییەكاندا وەڵامدانەوەیان هەیە.

ماوەیەك لەمەبەر كۆمپانیای (Apple) بەڵگەنامەی پشتگیری تایبەتی نوێكردەوە كە تایبەتن بە بەكارهێنانی (iphone12) و پێداویستییەكانی بارگاویكردنی (MagSafe).

هاوكات پزیشكەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوە داوە ئەو مۆبایلە نوێیەو پێداویستییەكانی كاریگەری خراپیان هەیە لەسەر ئەو ئامێرە بچووكانەی بۆ نەخۆشەكان دانراوە، ئەوان تاقیكردنەوەكیان كردو بۆیان دەركەوت كاتێك (iphone12) یەك یان یەكێك لە پێداویستییەكانی ئەو مۆبایلەیان لە ئامێرێكی نەهێشتنی لەرزین نزیك خستەوە، ئامێرە پزیشكییەكە لە كاركەوتووە، كە ئەمەش دەبێتە هۆی كێشەی تەندروستی بۆ ئەوانەی پێویستیان بە ئامێری نەهێشتنی لەرزینە.

كەشتی نووح

 

هه‌واڵی گرنگ