داهاتی تویتەر لە ٢٠٢٠ سێ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دۆلار بووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داهاتی تویتەر لە ٢٠٢٠ سێ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دۆلار بووە

داهاتی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لە ٢٠٢٠ بە بەراورد بە ساڵێك پێشتر لەسەدا حەوت زیادیكردووە و گەیشتووەتە سێ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دۆلار.

بەپێی راپۆرتەكە ئەو داهات‌ەی كە كۆمپانیاكە لە چارەكی كۆتایی ساڵی رابردوو بە دەستی هێناوە بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵێك پێشتر لەسەدا ٢٨ زیادیكردووە و گەیشتووەتە یەك ملیار و ٢٩٠ ملیۆن دۆلار. كۆمپانیاكە لە چارەكی چوارەمی ٢٠١٩ داهاتەكەی یەك ملیۆن دۆلار بوو.

داهاتی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لە ٢٠٢٠ بە بەراورد بە ساڵێك پێشتر، لەسەدا حەوت زیادیكردووە و گەیشتووەتە سێ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دۆلار. داهاتی تویتەر لە ٢٠١٩دا، سێ ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دۆلار بووە.

قازانجی كۆمپانیاكە لە دوا چارەكی ٢٠٢٠ بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵێك پێشتر، لەسەدا ٨٧ زیادیكردووە و گەیشتووەتە ٢٢٢ ملیۆن دۆلار. داهاتی تویتەر لە دوا چارەكی ٢٠١٩دا، ١١٨ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار بوو.

لە ساڵی ٢٠٢٠ تویتەر بە بەهای یەك ملیار و ١٤٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە و لە ٢٠١٩دا بە بەهای یەك ملیۆن و ٤٧ هەزار زیانی بەركەوتبوو.

لە لایەكی دیكەوە ژمارەی بەكارهێنەرە چالاكەكانی تویتەر لە دوا چارەكی ساڵی رابردوو بە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵێك پێشتر، لەسەدا ٢٧ زیادیكردووە و گەیشتووەتە ١٩٢ ملیۆن كەس.

هه‌واڵی گرنگ