نامەی منداڵێكی بێباوك بۆ خێرخوازێك ببینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نامەی منداڵێكی بێباوك بۆ خێرخوازێك ببینە

منداڵێكی بێباوك نامەیەك ئاڕاستەی ئەو خێرخوازە دەكات كە لە رێگەی رابیتەی خێرخوازییەوە كە‌فالەتی كردوەو نوسیویەتی: من بەو پارەیەی تۆ شتی زۆر جوانی پێ ئەكڕم و پێدوایستیەكانی پێ دابین ئەكەم.

دەقی نامەكە بخوێنەرەوە:
سڵاو من شادومان
زۆر دڵخۆشم كە هەمیشە تۆ لەپشتمی، كەتۆ یارمەتیم ئەدەی چونكە من بەو پارەیەی تۆ شتی زۆر جوانی پێ ئەكڕم و پێدوایستیەكانی پێ دابین ئەكەم، بەوە دڵم زۆر خۆشە، ئەزانی من بەوە چی پێ ئەكڕم
جل و پانتۆڵ و یاری و ئەمانە هەمووی سوپاسی تۆ ئەكەم
هەرچەنە سوپاسی تۆ بكەم ئەزانم كەمە ، دڵخۆشم بەمانە ، زۆر زۆر سوپاس بۆتۆی ئازیزم ، هەر ئەتوانم ئەوە بنوسم هەرچەندە نوسینەكەش كەمە بەڵام من زیاتر بنوسم ئەزانم تەواو نابم كە چۆنە هەستم ، دووبارەو سێ بارە من سوپاسی تۆ ئەكەم و هیووای سەركەوتنت بۆ ئەخوازم
من شادمان

هه‌واڵی گرنگ