ئەمڕۆ یادی تیرۆركردنی (حەسەن بەننا) یە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ یادی تیرۆركردنی (حەسەن بەننا) یە

 

 

ئەمڕۆ (12/2) یادی (72) ساڵەی شەهید كردنی رابەری كۆمەڵی ئیخوان موسلیمینە لە میسر، كە بە قوتابخانەی میانڕەوی لە جیهانی ئیسلامی ناسراوە.

ناوی تەواوی (حەسەن ئەحمەد عەبدولرەحمان موحەمەد بەننا ساعاتی) یەو لە (14/10) ی (1906) لەدایك بووە، لەدواناوەندی ڕەشاد بەزیرەكی و لێهاتوویی لە هاوڕێكانی جیادەكرایەوەو وەكو سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمەڵەی ڕەوشتی ئەدەبی لەلایان قوتابیەكانەوە هەڵبژێردراوە، دواتر لەدەرەوەی قوتابخانە كۆمەڵەی قەدەغەكردنی حەرامكراوەكانی دامەزراندووەو پاشان كە چۆتە قوتابخانەی مامۆستایان كۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی خێرخوازی دامەزراندووە كە بانگەشەی بۆ ڕەوشتی جوان و دووركەوتنەوە لەكاری خراپ كردووە.

لە دوای تەواكردنی قوتابخانەی مامۆستایان (حەسەن بەننا) ڕۆشتووە بۆ قاهیرەو چۆتە قوتابخانەی ماڵی زانستی باڵاو چۆتە نێو كۆمەڵەی ڕەوشتە جوانەكانی ئیسلامەوەو لەم ماوەیەدا بیرۆكەی دامەزراندنی كۆمەڵەی برایانی موسڵمان لەمێشكیدا كەڵەكەبووە، لەساڵی (1927) بڕوانامەی دیبلۆمی لەماڵی زانستی باڵا بەدەستهێناوەو وەكو مامۆستا لە قوتابخانەی ئیسماعیلییەی سەرەتایی دامەزراوە، لەساڵی (1928) لەگەڵ شەش هاوڕێیدا بەڵێنیانداوە كۆمەڵەی برایانی موسڵمان لەئیسماعیلییە دابمەزرێنن، دواتر حزبە میسرییەكانی دیكە كەوتوونەتە دژایەتیكردنی تاكو نەتوانێت پەرە بە كۆمەڵەی برایانی موسڵمانان بدات و پێگەی سیاسی لەمیسر بەرفراوان بكات.

لە (8/12) ی ساڵی (1948) (نەقراشی پاشا) سەرۆك وەزیرانی میسری ئەوكاتە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەی برایانە موسڵمانی داوەو زۆربەی زۆری ئەندامان و لایانگرانی حزبەكەیان دەستگیركردووە، لە (12/2/1949) (حەسەن بەننا) درایە بەر دەستڕێژی گوللـە، بەڵام پێش ئەوەی گیانی لەدەستبدات ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی تۆماركردووە كە تەقەی لێكردووەو دواتر دەركەوتووە كە ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری گشتی لێكۆڵینەوەی تاوانەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی میسر بووە، واتا (حەسەن بەننا) تیرۆركراوە.

هه‌واڵی گرنگ