ئافرەتی دووگیان چۆن بخەوێت باشە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئافرەتی دووگیان چۆن بخەوێت باشە ؟؟

 

 

ئەنجامەكانی كۆمەڵێك لە توێژینەوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئافرەتانی دووگیان لە ماوەی سكپڕیدا كاتێك لەسەر پشت دەخەون ئەوە رەنگە ئارام بخەون، بەڵام ئەم شێوازەی خەوتنە بە تایبەت لە مانگەكانی دووەم و سێیەمی سكپڕی كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كۆرپەلەی ناوسكی ئافرەت، هۆكاری ئەمەشیان گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی كاتێك ئافرەت بەم شێوەیە دەخەوێت و سكەكەی مانگی دووەم و سێهەمێتی ئەوە خوێن كەمتر دەڕوات بۆ ناوكە پەتكی، چونكە لەم دۆخەدا كێشی منداڵدان بەتەواوەتی دەكەوێتە سەر خوێنهێنەرەكان و ئەمەش وادەكات ئافرەتەكە دوای ئەوەی هەڵدەستێت لەخەو پەستانی خوێنی بەرز ببێتەوەو سەری گێژبخوات و خۆراكی پێویست كەم بچێت بۆ كۆرپەكەی، ئەمەش زیاتر مەترسی لەسەر تەندروستی ئەو ئافرەتانە دروست دەكات كە خۆیان نەخۆشی شەكرە یان پەستانی بەرزی خوێنیان هەیە.

پێویستە گرنگی بەم شێوازانەی خەوتن بدرێت تا دووربن لە كێشەی تەندروستی :

خەوتن لەسەر لا تەنیشتەكان : ئەو خانمانەی هەست بە ئازاری پشت دەكەن، پێویستە هەوڵ بدەن لەسەر لا بخەون، بەڵام نابێت بەدرێژایی شەو لەسەر ئەو لایە بخەون بەڵكو دەبێت ئەملاو ئەولا بكەن، پسپۆڕان ئامۆژگاری خانمان دەكەن باشتر وایە زیاتر لەسەر لای چەپ بنوون.

خەوتن لەسەر پشت یا دەم :

ئەشێ خەوتن لەسەر پشت یان دەم لە ماوەی دووگیانیدا ببێتە هۆی ناڕەحەتی نابێت خانمان لەسەر ئەو دوولایە بنوون، چونكە دەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی و ئازاری گەدە.

دەتوانیت سەرینێــك بخەیتە نێوان قاچەكانت و ژێرسكت :

ئەمە واتلێدەكات هەست بە ئارامی بكەیت و هاوكاریت دەكات لەكاتی خەوتندا، جگە لەوەش هاوكاریت دەكات لەناو جێگەدا زۆر نەجوڵێیت.

هه‌واڵی گرنگ