شەكرە بەیەكجاری چاك دەبێتەوە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەكرە بەیەكجاری چاك دەبێتەوە ؟؟

 

 

كەم خواردن و كێش دابەزاندن كارێكی ئاسان نیە، چونكە كاتێك بەنەخۆش دەڵێین كەم خواردن بخۆ یەكسەر بەخۆی یان هاوسەرەكەی دەڵێت، باوەڕ بكە بەقەد منداڵێك خواردن ناخۆم، ڕاستیەكەی ئەوەیە منداڵ زیاتر لەگەورە خواردن دەخوات، ئەوانەی تەمەن پێنج شەش ساڵین زۆر دەخۆن، چونكە لەشیان دەیەوێت.

مرۆڤ هەست بەزۆر خواردن ناكات، چونكە پارێزەرێكی زۆر باشی هەیە ئەویش ژیری نائاگایەتی كە بە میكانیزمە دەروونیەكان پاساوەكان ڕێك دەخات و زۆر خواردن نەك هەر پەردەپۆش دەكات، بگرە چاوەكانی لێ كوێر دەكات.

ئیتر تەنیا كۆنتڕۆڵت لەسەر خۆت هەبێت ویستت بەهێز بێت، بتوانە كەم بخۆیت و كێشت داببەزێنیت، هەروەها وەرزشكاری بكە بە خوو، ئەو كاتە بڵێ [بای بای شەكرە].

(د. یوسف خەتێ‌ – پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناوو كوێرە رژێنەكان)

 

هه‌واڵی گرنگ