شەش مانگ دوای كۆڕۆنا چی ڕوودەدات ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەش مانگ دوای كۆڕۆنا چی ڕوودەدات ؟؟

 

 

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە شەش مانگ پاش تووشبوون و چاكبوونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، نزیكەی (76%) ی تووشبووان بەلای كەم دووچاری یەك لەم نیشانانە دەبنەوە، وەك: گرفتەكانی خەو بە رێژەی (26%)، پەستی و خەمۆكی بە رێژەی (23%)، هەستكردن بە ماندووبوون، لاوازبوونی ماسوولكە، كەمبوونەوەی تواناو فەرمانی كۆئەندامی هەناسە بە ڕێژەی (41%)، كەمبوونەوەی تواناو فەرمانی گورچیلەكان بە ڕێژەی (13%) دوای چاك بوونەوە لە پەتای كۆرۆنا، هەستكردن بە ماندووبون و هیلاكی لەگەڵ بێهێزبوونی ماسوولكەكان باوترینی ئەم نیشانانەن، بۆ نموونە نزیكەی (63%) ی تووشبووان دووچاری بێهێزی ماسوولكەو هەستكردن بە ماندووبوون دەبنەوە.

پاش ئەم لێكۆڵینەوەیە كە لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراوە، پسپۆڕانی تەندروستی رێنمایی كەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن، كە پاش چاكبوونەوە بە شێوەیەكی دەوری سەردانی دكتۆر بكەن بۆ بەسەركردنەوەی تەندروستیان.

هه‌واڵی گرنگ