گازۆ بخۆن، ئەم سوودانەی هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گازۆ بخۆن، ئەم سوودانەی هەیە

 

 

گازۆ دەنكەكەی لەشێوەی گورچیلە دەچێت و پێكهاتووە لە چەوری، نیشاستە، ریشاڵ، شەكر، پرۆتین، ئاسن، كالیسیۆم، فسفۆر، مەگنسیۆم و ئەسیدی ئەناكاردیكی تێدایە.

گازۆ سوودێكی زۆری هەیەو مرۆڤ لە شێرپەنجەو لە نەخۆشیەكانی دڵ و مێشك دەپارێزێ‌ و چەندین سوودی دیكەشی هەیە لەوانە:

1. ئارەزوی خواردن دەكاتەوە.

2. دەمارەكان بەهێز دەكات.

3. ماسوولكەكانی لەش بەهێز دەكات.

4. ئاستی شەكر لە خوێن دادەبەزێنێ و بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە زۆر بەسوودە.

5. سەرچاوەی پرۆتینەكانەو سیلینیۆم كاریگەری دژە ئۆكسانی تێدایە كە لە شێرپەنجەی خوێن مەین و نەخۆشی دڵ و وەستانی میشك دەتپارێزێ.

6. بۆ‌ بەرهەمهێنانی وزەو چاڵاككردنی دەمارەكانی مێشك زۆر بەسوودە.

7. بۆ كەمكردنی چەوری خوێن (كولیسترۆل) یش سوودی زۆری هەیە.

هه‌واڵی گرنگ