له دنیای مۆدێرنه‌دا به‌ر واقیعی ئه‌م دهستهواژانهدهكهوین (به ڕۆبۆتكردنی مرۆڤ، كوژانه‌وه‌ی ڕۆح، به‌كاڵاكردنی باڵاوجهستهی ئافره‌ت، ماتریالیزیم"مادده‌گه‌رایی"، دروستكردنی ڕه‌گه‌زی سێیه‌می مرۆڤ" ئیمۆ وهاوڕه‌گه‌زبازی" و...هتد.)
ئه‌گه‌ر به‌مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهوارایماندا بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ر ده‌سته‌واژه بههاباڵاكانی وه‌ك عیشق و جوانی و وه‌فاداری و ڕێزگرتن و هه‌ست و سۆز‌و به‌زه‌یی و...هتد ده‌كه‌وین.
كێشه‌ی نوخبه پیسه‌كه‌ی ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ئه‌وه‌یه چاو له سیسته‌می مۆدێرنه‌ی ڕۆژئاوا ده‌كات! ئه‌مه‌ش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی ڕۆژئاواییه‌كان
كه له سه‌ده‌كانی ڕابردوودا به چ قۆناغێكی ژیان و ژیاری سیاسیی وكۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا ڕاگوزه‌ریان كردووه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی 18هم به‌م لاوه چینی ئه‌شراف و ده‌ره‌به‌گ ورده ورده ئیعتیباری خۆیان له ناوكۆمهڵگهدا له‌ده‌ست ده‌دا به‌تایبه‌ت له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه.
تا ده‌هات فه‌سادی و تێكشاندی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی شیرازه‌ی خێزان خراپتردهبوو ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی باری ئابووری تا ده‌هات ڕووی له خراپتر ده‌كرد.
شار قه‌ره‌باڵغتر، ئاژاوه زیاتر، ئیدی چوونه ژێرباری یاسا‌و ده‌وڵه‌ت شتێكی زه‌حمه‌ت بوو به‌هۆی ئه‌و هه‌موو لادانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ڕوویان ده‌دا؛ تا دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسا له ساڵی 1789ی میلادی ئیدی سیسته‌می ژیانی ڕۆژئاوایی به‌ته‌واوی گۆڕا.
له‌ده‌ره‌نجامی ئه‌و ناهاوسه‌نگی و داڕمانه ئه‌خلاقییه‌ی ڕۆژئاوا تێیكه‌وت؛ ده‌سته‌بژێر(نوخبه)ه ڕۆشنبیرییهكانییان ناچار وه‌ك جێگره‌وه ڕوویان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات كرد و (نۆستالیژیا) یان له‌گه‌ڵ كلتووری ڕه‌سه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی دروستكرد.
شاعیرانی ناوداری فه‌ڕه‌نسی (لامارتین و شاتۆبریان و پیێرلۆتی و ژیرارد و نێرڤال) هاتنه ئێران و توركیا‌و كوردستان و میسر (لامارتین له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا یه‌كه‌م شاعیری فه‌ره‌نسا بووه كه ناوی كوردستانی هێنابێت)
ئیدی بایه‌خدانی نووسه‌ر وشاعیر و هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژئاوایی به ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ده‌ی 19 گه‌یشته لوتكه، چونكه باوه‌ڕیان وابوو كه كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی كه‌وتۆته چاڵێكی قووڵه‌وه مرۆڤ نرخی مرۆڤانه‌و به‌های ڕۆحی خۆی له‌ده‌ست داوه، ئافره‌تی ئه‌وروپی به‌هۆی كاركردنی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كان ناواخن و ڕۆڵی سه‌ره‌كی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و خه‌سڵه‌ته مێینییهكهی خۆی لێ شێواوه.( وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان) بۆیه لامارتین ده‌نووسێت: سیسته‌می ژیانی ڕۆژئاوایی به‌ره‌و ڕووخان هه‌نگاو ده‌نێت. وای ده‌بینێت كه ڕۆژهه‌ڵات لانكه‌ی بووژانهوهیهو ڕۆژهه‌ڵات شانۆی شكۆمه‌ندترین مرۆڤه.
ده‌شڵێت شارستانییه‌تی رۆژهه‌ڵات له سه‌رووی شارستانییه‌تی رۆژئاوایه چونكه دێرین و ڕهسانایهتیشی سازگاره.
ئیدی مرۆڤی به‌ناو مۆدێرنه‌و ده‌سته‌بژێره پیسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیش سه‌وڵ به‌پێچه‌وانه‌وه لێده‌دات و پێشی وایه ئه‌مه پێشكه‌وتنه!
هه‌رچی جوانی و سروشتی مێێنهیی هه‌یه له ئافره‌تی كوردیان برد و پڕیان كردن له سلیكۆن و فیله‌و... هتد. ناویان نا كچه‌مۆدێل و هێنده ڕه‌نگی درۆزنهیان لێدا كردیان به تابلۆیه‌كی بێ زه‌وق
منیش ددانی پێداده‌نێم كه مرۆڤێكی كۆنخوازم
بیری بۆنی دووكه‌ڵی ناندینهكهی دایكم ده‌كه‌م.
بیری خه‌وی سه‌ربان و تریفه‌ی مانگه‌شه‌و و ژماردنی ئه‌ستێره‌كان ده‌كه‌م تا خه‌و ده‌یبردمه‌وه.
بیری شه‌وانی بێ كاره‌بایی ده‌كه‌م كه به‌دیار زۆپا عه‌لادینه دوكهڵاویهكه سه‌عیمان ده‌كرد تا شاپه‌ڕی باڵه‌كانی ئه‌مین باڵدار ده‌یانبردینه كه‌شكه‌شانی فه‌له‌ك.
بیری دیمه‌نی دهمهوزهردهپهڕی سه‌ربان ده‌كه‌م كه چه‌ند به‌سۆزه‌وه خه‌به‌ری ده‌كردینه‌وه.
بیری گۆزه شكاوه‌كه‌ی داپیرم ده‌مه‌م دوای ئاوكێشانی له كانییه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ر كردوویه‌تی به گوڵدان،
بیری كتێبه په‌ڕ ده‌رده‌كه‌ی مه‌لای مزگه‌وتی گوند و گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان ده‌كه‌م،
بیری ئه‌و تۆپهلاستیكییه ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم له كۆڵانی دوور له چاوی مام سه‌یدی دراوسێمان یاریمان پێی ده‌كرد،
بیری ده‌نگی (شێخ عبدالباسط) ده‌كه‌م له ڕادیۆ قیسارهكهی بابمه‌وه سبهینانێك به‌ده‌م چا خواردنه‌وه گوێی له قورئان ده‌گرت.
ئای پاد و ئای فۆن و ...
ئای له‌م هه‌موو ئایه‌ی چ ئازارێكن بۆ بازاڕی ژیان!