ڤالانتایینی تەنها ڕۆژێک بۆ خۆشەویستی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤالانتایینی تەنها ڕۆژێک بۆ خۆشەویستی

ڤالانتایین ئەفسانەیەکی دروستکراوە یانیش وێنایەکی ڕاستەقینەی شێوێندراوە گەرنا تەنها ڕۆژێک بۆ خۆشەویستی و پێشکەشکردنی گوڵی سور بۆ خۆشەویستان لەکوێی دەوای دەردەکانە بەڵام کام خۆشەویستی ، ئەوانەی بڕیاریان داوە تادەمرن سایەو سێبەری یەکدیبن و لەسایەی میهری خودادا ئۆقرە بگرن، یان ئەوانەی لەژێر پەردەو پەرتوودا دەیان فڕوفێڵ لەیەکدی دەکەن و بەزوبانی لوسیان ئابڕووی دەیان کچی پاکیزەی ئەم نیشتیمانەیان بردووە.

نیشتیمانێک کە سیخناخە لەئایینی پیرۆزی ئیسلام و کۆڵێک داب و نەریتی جوانی ڕەسەنی کورده واری کەچی ئەو دێ بەناوی پێشکەشکردنی گوڵێکی سورەوە بۆ تەمەنێک ئابڕووی دەبات و گەربشیخوازێت خوزبێنیەکەی تەنها تێربوونیەکی جنسیەو پاشان تەڵاقی دەدات بەداخەوە دواتریش زۆرێک لەوتەڵاقدراوانە بەناوی پێشکەوتنەوە دەکرێنە کچە مۆدێل و بەناو شاجوان و یانیش هەندێک ریکلامی بێبنەمای بازرگانی ئاخر خۆشەویستیەک کەبەشی هەموو تەمەن و دونیا ناکات، تەنها ڕۆژێک بۆی کەی ڕەوایە، ئەی ڕۆژەکانی تر؟! یان دەتانەوێ باقی دیکە بە ئاڵنکاری و کێشەو فرمێسک و هەنسک و،پەشیمانی و سەرگەردانی پڕبکەنەوە.

ئەوەنیە ڕۆژانە کچ و کوڕو ژن و پیاوی ئەم نیشتیمانە خۆی دەکوژێ و خۆی لەنێو دەبات لەپای چی؟! چوونکە ڕۆژانی دیکە تروسکاییەک هیواتان بۆ نەهێشتۆتەوە.

بەجۆرێک ئەوانەی گەنجن لەبێ پارەیی سەرگەردان و ماڵ وێران و ڕوولە هەندەران بوونەو ئەوانەش کە زەواجیان کردووە لە بێنانیا ئەژنۆی پەشیمانییان لە باوەش گرتووە. بەکوردی و بەکورتی کەمینەیەک تائاسمان دۆلارو دیناری هەڵچنیوەو زۆرینەی خەڵکی سڤیلیش گیرفانی سوک و پاک و تەمیزە.

وەرنەوە کاکە وەرنەوە ئاوڕێک لە باب و باپیرو سەردەمی پێشینەی جوانتان بدەنەوە، دەبێ بزانن نمونەی جوانی خۆشەویستی ئەوان و پێکەوە بوونی تامردنیان نمونەی کامە قوتابخانەیە.

ئایا قوتابخانەکەی ڤۆڵتێرە کەدەڵێت: ئافرەت هەڵەیەکی سروشتە دروستکراوە بۆ جێبە جێکردنی داخوازییەکانی پیاو یان قوتابخانەکەی ژان ژاک ڕۆسۆیە کەدەڵێت: ئافرەت پرچی درێژە بەڵام عەقڵی کورتە.

یانیش قوتابخانەکەی ناپلیۆنە کەدەڵێت: ئافرەت تەنها ئامێرێکە بۆ بەرهەمهێنانی منداڵ بەڵام نا قوتابخانەکەی ڕەسولو اللە زۆر لەوە جیاوازترە ئافرەت لە مەدرسەکەی ئێمەدا تەنها ناوێک نیە بەڵکو دایکە، خوشکە، پورە، نەنەیە، ئامۆژنەو دەیان ڕێزو قەدرو قیمەتی دیکەیان هەیە ئەی ئەوەنیە پێغەمبەر گیان محمد درودی خوای لێبێت دەفەرموێت:

خَیْرُکُمْ خَیْرُکُمْ لِأَهْلِهِ وَ أَنَا خَیْرُکُمْ لِأَهْلِی واتە باشترینتان ئەوانەن کە بۆخێزانەکەیان باشن من باشترینتانم کەبۆ خێزانەکەم باشم ئازیزمان لەسەردەمی فەتحی مەککەدا یەکەمینجار گۆڕی خەدیجەی خێزانی و کەسوکاری ئەوی بەسەرکردەوەو فەرمووی چادرێکم لەتەنیشت گۆڕەکەی خەدیجە بۆ هەڵدەن دەمەوێ لەتەنیشتییەوە بم.

ئەمەیە خۆشەویستی ڕاستەقینە گەر دەڵێن کەس وەکو پێغەمبەری پێناکرێت دەچینە لای امامی مالیک کەدەفەرموێ هیچ کاتێک نەبووە دایکم هەستابێ و منیش لەحزوریا دانیشتبم بەڵکو هەڵساوم تاکو دانیشتۆتەوە.

هەروەک قوتابیەکانی دەگێڕنەوەو دەڵێن جارێکیان امامی مالیک وانەی پێدەوتین لەپڕ هەستاو پاش ماوەیەک دانیشتەوە چەند جارێک ئەمەی دووبارە کردەوە لێمان پرسی ئەمە بۆچی بوو یا ئیمام فەرمووی: دایکم لەسەربان بینی جلی هەڵدەخست بەپێوەبوو منیش لەحزوری دایکما ناتوانم دابنیشم بۆیە هەستامە سەرپێ تالەسەربان دابەزی.

کەوابوو کلیل و کۆدی خۆشەویستی ڕێزو بەزەیی و خۆبەکەم زانیە بێگومان هەمووئەمانەش قوتابخانەکەی ئیسلامەو تەنها ئیسلام

 

هه‌واڵی گرنگ