وەرن چاو لە یەکگرتوو بکەن
سەرەڕای ھەموو ئەو تێبینی و ڕەخنە و سوکایەتیەی کە لەم فیستڤاڵی باڵاپۆشیە گیراوە،من بەپێچەوانەی ھەمووان گرنگترین بابەت کە سرنجی ڕاکێشاوم،ئەو دیسپلین و ڕێکخستنەی یەکگرتوو ئیسلامەیە،کە لەماوەیەکی کەمدا بتوانیت،نزیکەی ھەزارو پێنج سەد کەس کۆبکاتەوە،ئەمە پێی دەڵێین کاری ڕێکخستنی دروست و دیسپلینی حزبی.
بەدرێژای ئەو ھەموو ساڵەی خەباتی سیاسی کۆی حزبەکانی کوردستان،نەیانتوانیوە بەم شێوەیە لەڕێکی و دورستیە،ھەموو ڕێکخستن و ھەڵگرانی بیری ئایدۆلۆژی حزبەکانیان،لەسەر یەک مێز و ھۆڵ و یاریگادا کۆبکەنەوە، ھۆکارەکانی زۆرن بەڵام گرنگترین ھۆکار کە نەتوانراوە،بەرژەوەندی ماددی و پۆست و تەکەتول و پشک پشکێنە بووە.
بۆیە پێویستە،کۆی حزب و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان لەبری ئەوەی ھەزار دێڕی سوکایەتی و تەنز و بازاڕیانە،لەسەر ئەم ڤیستیفاڵە بنووسیت، وەرن و ھەمان سیاسەت و ھەیکەلێتی یەکگرتوو پراکتیزەی ڕێکخستنەکانت بکەن و کار لەسەر جیل و نەوەی داھاتوو بکەن ئەمە خزمەتە بە کایەی ڕێکخستنی حزبی نەک سوکایەتی و قسەی لابەلا.
لەم عەسری نوێگەرای و جەھالەتی ئازادیە،تۆبتوانیت بڕوا بە بەسەرووی ھەزار کیژی سەردەم بکەیت ئەمە جوانترین و ناوازەترین کارە، پەندێکی عارەبیش ھەیە دەڵێن(الي يجب نقش عوافي)
یوسف سەیدطه