كۆمپانیای مارسیدیس 1.29 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكان دەكشێنێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆمپانیای مارسیدیس 1.29 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكان دەكشێنێتەوە

 

بەهۆی بوونی گرفتێكەوە،كۆمپانیای مارسیدیس بێنز بریاریداوە یەك ملیۆن و 290 هەزار ئۆتۆمبێلی خۆی لە بازاڕەكانی ئەمریكادا بكشێنێتەوە.

له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌وه‌ كۆمپانیای مارسیدیس بێنز روونكرنه‌وه‌ ده‌دات و رایگەیاندوە، دوای چەند روداوێكی هاتووچۆ بۆیان دەركەوتووە كە ئەو پرۆگرامەی لەنێو ئۆتۆمبێلەكانیان بۆ فریاكەوتنی خێرا دانراوە، زانیاری هەڵەی ناردووە لەسەر دیاریكردنی شوێنی ئۆتۆمبیلەكە.

كۆمپانیای مارسیدیس بێنز باسی له‌وه‌ش كردوه‌، پێشتر ئاگاداری ئەو كێشەیە نەبوون كە لەو پرۆگرامەدا هەیەو بەمنزیكانە ئەو ئۆتۆمبیلانە ئاگادار دەكەنەوە كە ئەو گرفتەی تێدایەوەو بەبێ‌ بەرامبەر بۆیان چارەسەر دەكەن.

له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كە ئەو گرفتە لە ئۆتۆمبێلەكانی مۆدێلی ساڵانی 2016 تا 2020دایەو بریارە لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە پرۆسەی وەرگرتنەوەو چارەسەركردنی كێشەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بازارەكانی ئەمریكا دەست پێبكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ