ئازیزان:ئێمەی گەلی كورد سوپاس بۆخوا لە دێرزەمانەوە بڕوامان ھێناوە بە خوای تاك و تەنھا ، وە ھەر فەرمانێك لەو خواوە پێمان گەشتبێت ،بەواجبمان زانیوە بەگوێی بكەین، جا ئەوەی بیەوێ مسوڵمان بێت ، پیاو یان ئافرەت ، كورد بێت یان عەرەب ، ئێرانی بێت یان تورك ، ئەوروپی بێت یان ئەمریكی ، یان ھەر نەتەوەیەكی تر واجبە لەسەری فەرمانی خوا بە جێ بھێنێ ..ئاینی ئیسلامیش ئاینی خوای گەورەیە و موڵكی ھیچ لایەنێک و نەتەوەیەك نیە ، بەڵكو ھی ھەر كەس و نەتەوەیەكە ئارەزوومەندانە خوا بپەرستێ و بە گوێی ئاینەكەی بكات ، جا ھەر وەك نوێژ و ڕۆژوو و فەرمانەكانی تری خوا واجبە ھەموو مرۆڤێك ئەنجامی بدا كە خۆی بە مسوڵمان بزانێ ھەروەھا (باڵاپۆشیش)لە قورئانا ھاتووە و ئەمری خوایە و ھەركەس و نەتەوەیەك بیەوێ خواپەرست بێت واجبە ئەنجامی بدات.. ئافرەتە عەرەبەكان سەرو ملیان ڕوت بوو لە قورئانا فەرمانیان لە خواوە بۆ ھات ئەوان و سەرجەم ئافرەتان سەروملیان داپۆشن ، وەلاشەیان بەدەرەوە نەبێت جگە لە دەم و چاو و دەست،ڕەنگ و شێواز مەبەست نیە و ئافرەتان ئازادن چۆن دای ئەپۆشن.