۱۰ هۆكار بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەكەت بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

۱۰ هۆكار بۆ ئەوەی جپسی پەتاتە نەدەیت بە منداڵەكەت بزانە

۱-قەڵەوی و كێش زیادی : بڕێكی زۆر چەوری و ووزەی تێدایە كە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەكانی شەكرەو دڵ زیاد دەكات.
۲- بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە كە مەترسی تووشبوون بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەكات بەمەش ئەگەری لەكاركەوتنی گورچیلەو جەڵتەی مێشك زیاد ئەكات.
۳- بڕێكی زۆر لە چەوری جۆری خراپەكەی تێدایە كە تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ زیاد ئەكات.
٤- هۆكارێكە بۆ كلۆربوونی ددانەكان .
٥- بڕێكی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێكهاتەی جپس كەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵەكە تێدایە.
٦- هۆكارێكە بۆ ئەوەی منداڵەكە هەمیشە هەست بە برسیەتی بكات و داوای جپسی تر بكات چونكە بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە كە ئەبێتە هۆی ناڕێكی لە ئاستی شەكری گلوكۆزو هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.
۷- چالاكی مێشكی منداڵەكە زیاد ئەكات بۆیە ئەبێتە هۆی جوڵەیەكی زۆری ازعاج كەر لە سرووشتی منداڵەكە.
۸- لە ئەنجامی پڕۆسەی درووست كردنی جپسی پەتاتەكە ماددەیەك درووست ئەبێت كە پێی ئەووترێت(acrylamide) كە هۆكارێكی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
۹- خواردنی جپسی پەتاتەی زۆر هۆكارێكە بۆ تووشبون بە ووشك بوونەوەی منداڵ.
۱۰- بۆ ژنی سكپڕ مەترسی لەسەر ژیانی كۆرپەكە درووست ئەكات و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی كۆرپەكەی.
تكایە شەیرو تاگی هاوڕێكانت بیر نەچێت ،بۆ ئەوەی ئەوانیش سوودمەند بن لێی.


ئامادەكردنی:
دكتۆر پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان

هه‌واڵی گرنگ