ئیمان عه‌بدولحه‌كیم كچێكی دانیشتووی زاخۆیه، په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ته‌واوكردووه ، له ئێستادا به‌كاری رۆژنامه‌وانییه‌وه خه‌ریكه، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی خوێنه‌رانی شاره‌كه‌ی، هه‌ڵساوه به كردنه‌وه‌ی پهرتوكخانهیهك.
سه‌باره به بیرۆكه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی، ئیمان عه‌بدولحه‌كیم ده‌ڵێت: ئه‌و بیركهی له‌وه بۆ هاتووه، كه بینیوێتی ژماره‌یه‌كی زۆر خوێنه‌ر له زاخۆ هه‌ن، ئه‌م خوێنه‌رانه هه‌میشه ره‌خنه‌یان له‌وه گرتووه كه پهرتوخانهیهك له شاره‌كه‌یان نییه، بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌شێكی ئارام په‌رتوك بخوێننه‌وه، یاخود بۆ وه‌رگرتنی كتێب ده‌بێ سه‌ردانی شارێكی تری بكه‌ن.