هۆكارەكانی دروست بوونی بۆشایی لەنێوان ددانەكان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی دروست بوونی بۆشایی لەنێوان ددانەكان

 

 

ددانی جوان و رێك بە یەكێك لە گرنگترین نیشانەكانی جوانی و تەندروستی ددانەكان دادەندرێن، بەڵام كاتێك ناشیرین ببن و نێوانیان كراوە بێت مانای ئەوەیە كێشەیەك هەیە لە ددانەكاندا كە دەبێت چارەسەر بكرێن.

چەند هۆكار هەن بۆ ئەوەی بۆشایی لە نێوان ددانەكاندا دروست ببێت لە وانەش نەخۆشییەكانی پوك، خاوبوونەوەی شانەكان و تەمەن.

دیارترین هۆكارەكان :

1. نەخۆشییەكانی پوك، هەوكردنی پوك ئەگەری هەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوون و ئاوسانی پوك و شەویلگە، ئەگەر ئەوەش چارەسەر نەكرێت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئەوەی چیتر ددانەكان جووت نەبن بەیەكەوەو بكەون.

2. خاوبوونەوەی شانەكانی پوك، لەگەڵا بە ساڵاچووندا ددانەكانمان بەرەو پێشەوە دەچن و لە یەكتر دوور دەكەونەوە، ئەوەش ئەگەری هەیە وا بكات ماوەی نێوانیان زیاتر بێت.

3. پاك رانەگرتنی ددانەكان، ئەگەری هەیە هۆكار بێت بۆ زیادبوونی ماوەی نێوانیان، هەروەها جگەرە كێشان یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكان بۆ زیادبوونی بۆشایی نێوانیان.

4. دانانی تەلی ددان، دانانی تەلی رێككردنەوەی ددان ئەگەری هەیە ببێتە هۆی زیادبوونی بۆشایی نێوان ددانەكان ئەگەر وازی لێ بهێندرێت.

(ئامادەكردنی : شەهلا رەشید)

هه‌واڵی گرنگ