ئەڤۆگادۆ یەكێكە لە میوە ناوازەكان، بەشێوەیەك بەوە لەمیوەكانی تر جیادەكرێتەوە كە كەمترین بڕی كاربۆهیدرایتی تێدایەو دەوڵەمەندە بەچەورییەكان.
لەوبارەیەوە ناوەندی خۆراكی فیدراڵی لەئەڵمانیا دەڵێت، ئەڤۆگادۆ سوودی تەندروستی بەرچاوی هەیە، چونكە بەوپێیەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنن و بەهۆیەوە مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.
ناوەندە ئەڵمانییەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكان، وەك ڤیتامین (B5) و ڤیتامین (B6) و ڤیتامین (C) و ڤیتامین (K)، هەروەك دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیك و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و زینك.
لەپاڵ ئەوانەی پێشووتردا، ئەو میوەیە دەوڵەمەندە بە ریشاڵە خۆراكییەكان، كە كار لەسەر چاڵاككردنی پرۆسەی هەرس دەكەن و وادەكەن هەستی تێربوون بە كەسەكە ببەخشن، لەئەنجامدا ڕۆڵی دەبێت لە دابەزاندنی كێش و دروستبوونی جەستەیەكی ڕێك.
ئەڤۆگادۆ بەوەش جیادەكرێتەوە كە ترشە چەورییە ناتێرەكانی وەك ترشی ئۆلیكی تێدایە، كە گرنگییەكی گەورەی بۆ تەندروستی هەیە، وەك ئەوەی سنوورێك بۆ هەوكردنەكان دادەنێت.
ئەو میوەیە هەردوو ماددەی لۆتین و زیاكسنسینی تێدایە كە بۆ تەندروستی چاوەكان بەسوودن.