لە بری ئازادی زیندان و لەبری زیندانی ئازادی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە بری ئازادی زیندان و لەبری زیندانی ئازادی

ئەوانەی پێویستە دادگایی بکرێن ئازادن، ئەوانەی سامانی ووڵاتیان تاڵانکرد، ئەوانەی شەڕی ناو خۆیان ئەنجامدا و هەزاران ڕۆڵەی ئەم وڵاتەیان کردە قوربانی حەزی نەزۆک و بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی و پارێزگاری لە مافیاکان، ئەوانەی پەلکێشیی سوپای دوژمنیان کرد و خیانەتی نیشتیمانی گەورەیان ئەنجامدا خاک و خەڵک و شکۆی نیشتمان و کوردەواریان فرۆشت و هەڕاجیانکرد، ئەوانەی سەرخان و ژێرخانی ووڵاتیان تاڵانکرد ئەوانەی، قاچاخ چیەتیان لە گەڵ تیرۆرستان و داعشدا ئەنجام ئەدا، ئەوانەی تەزویرو خیانەتیان لە هەڵبژاردن و دەنگی هاوڵاتیانداکرد، ئەوانەی دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤیان لەکەدارکرد، ئەوانەی سوکایەتیان بەهەموو پیرۆزەکان کرد، ئەوانەی دەستیان خستە قووت و بینەقاقای تاک بەتاک و فەرمانبەران و مووچە خۆرانی ئەم ووڵاتە دەوڵەمەندە، ئەوانەی کە ستەمی پاشەکەوتی مووچەیان داهێنا، ئەوانەی کەدەستیان بەسەر گرد و تەپۆلکە و بەرزاییەکانی شاردا گرتوە و داگیر کردوە، ئەوانەی کە بوونەتە مشەخۆر بەسەر داهاتی گەلەوە، ئەوانەی کە دەیان هەزار بندیواریان داهێنا، ئەوانەی کە سوری و کوردی ڕۆژهەڵات و باکوریان ئەهێنا بۆ دەنگدان و خەباتی مەدەنیان شەرمەزار کرد، ئەوانەی لوولەی تڤەنگەکانیان کردە ڕۆڵەو لاوە خێر لەخۆنەدیوەکانی ووڵات و غەڵتانی خۆێنی خۆیانیان کردن، ئەوانەی ڕۆژ نامەنووس و دەنگە دلێر و ئازاکانیان تیرۆرئەکرد، ئەوانەو ئەوانەو، ئەوانەی کە چەندان کاری نەشیاویان ئەنجامدا و یاسایان پێشێلکرد ئاوات و هیواو خۆشەویستی خاک و نیشتیمانیان لەناو ناخی تاک بەتاکی کوردا لەناوبرد، ئەوانەی ئەزموون و حوکمڕانی کوردیان ناشیرن کرد، ئەوانەو چەندانی تر هەموویان ئازادن،
بەڵام، یەکێک لەسەر دەربڕینی ڕای تایبەتی خۆی و داواکردنی مافی ئاسایی و یاسایی خۆی ئەبێت زیندانی بکرێت .
ئێستا کاتی ئەوەیە کە دڵسۆزانی گەل خەمخۆرانی ووڵات لەسەرخەبن کاتی دەربڕینی هەڵوێستە بەتایبەتی ئەو هێزو لایەن و کارەکتەرانەی کە لە دەسەڵاتدان چونکە ئەگەر وانەکەن لە ژێر چەندان پرسیاردان ئەبێت هەوڵی هەموان بۆ سەروەری یاسا بێت ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت ئیتر هەموو شتێک ئەشێوێت ووڵات ئەبێت بە جەنگەڵەستان ئەوکاتە هێز و بەهێزەکان چیان بوێت ئەو ئەکەن لەبری یاسا و دادگەری هێز تەفسیری یاسا ئەکات

هه‌واڵی گرنگ