زۆرجار دایك و باوكانی بەڕێز پرسیار لە بارەی جووڵەیەكی منداڵەكەیانەوە دەكەن كە بۆ ئەوان جێی سەرنج و گومانە!
ئەم پرسیاركردنە زۆرجار لە سەرەتاكانی تەمەنی منداڵەكاندا دەبێت.
منداڵ بە شێوەیەكی سرووشتی لەگەڵ بوونیدا كۆمەڵێك پەرچەكرداری هەیە بۆ ئەوەی كە بتوانێت بەردەوامی بە ژیانی بدات لە دەرەوەی ڕەحمی دایكی، یەكێك لەوانە ڕاچڵەكینە.
ئەم ڕاچڵەكینە لە پزیشكیدا وەكو ڕێگایەكیش بەكاردێت بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندرووستی تازە بوو بە جۆرێك پزیشكەكە جوڵەیەك بە منداڵەكە دەكات و دەبێتە هۆی ڕاچڵەكینی.
ئەوەی كە پرسیار لای باوان درووست دەكات ئەوەیە كە كاتێك ڕاچڵەكینەكە خوودكار ڕووبدات، منداڵ تا چوار مانگی ڕەنگە لە ئەنجامی جووڵەیەكی لە ناكاوی ملی هەر چوار پەلی كرژ و درێژ ببن و وەك فڕیوی لێبێت.
باشترین كارێك كە لە دەستت دێت ئەوەیە كە لە هەر جووڵەیەكی منداڵەكەت گومانت هەبێت ڤیدیۆی تۆمار بكەیت و بە پزیشكی نیشان بدەیت بۆ جیاكردنەوەی لە جوڵە نائاساییەكان.
د. زانیار هیوا فەریق
پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان